ده‌سه‌ڵاتی‌ هێزی‌ چه‌كداری و سەربازی لە هەرێم لای‌ یه‌كێتی و پارتی‌ دەمێنێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتیمانیی‌ كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی هێزه‌ چه‌كداره‌كان ده‌بێت له‌لای یه‌كێتیی و پارتی بێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی ڕایگه‌یاند: "به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵک له‌سه‌روی هه‌موو شتێكه‌وه‌یه‌، ئه‌و دۆخه‌ی له‌ماوه‌ی ڕابردوودا ڕوویدا خه‌ڵک زۆر له ‌دڵه‌ڕاوكێ و نائارامیدا بوون، چونكه‌ په‌یوه‌ندی پارتی و یه‌كێتی كاتێک به‌ره‌و تێكچون ده‌ڕوات، وه‌ک په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه‌كانی دیكه‌ نییه‌و ده‌بێته‌ هه‌ڕه‌شه‌یێكی گه‌وره‌ بۆ سه‌ر ئه‌منیه‌ت".

له‌باره‌ی پرسیاری پێداگری وه‌رگرتنی پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم له‌لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه‌، جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ده‌ڵێت: "پارتی و یه‌كێتیی خاوه‌نی هێزن، ئه‌و پۆستانه‌شی په‌یوه‌ندی به‌هێزی چه‌كداره‌وه‌یه‌ ده‌بێت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ یه‌كێكیاندا بێت، به‌ڵام نابێت له‌لای گۆڕان بێت".

هۆكاره‌كه‌شی‌ بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕاندۆته‌وه‌ "چوونكه‌ گۆڕان هێزی چه‌كداری نییه‌، هه‌ر ده‌بێت یه‌كێتیی و پارتی بڕیار له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی یه‌كخستنه‌وه‌و یه‌كگرتن بده‌ن، هه‌تا ئێواره‌ لایه‌نێكی دیكه‌ بێت و بڕیار له‌سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه ‌و هێزی حه‌فتا بدات، من خۆم یه‌كێكم له‌وانه‌ی گوێی لێناگرم".

ناوبراو وتوشیه‌تی‌:"خۆ ئه‌گه‌ر ڕوویدا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم له‌پشكی گۆڕان ببێته‌ به‌رپرسیاری هێزه‌ چه‌كداره‌كان، به‌هیچ جۆرێک گوێی لێناگرم، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ ئه‌و نه‌ په‌یوه‌ندی پێوه‌ی‌ هه‌یه‌ و نه‌ ده‌شتوانێت بڕیاربدات".

لە هەرێمی کوردستان تەنها دوو حزبی پارتی و یەکێتی لقی سەربازییان هەیە و هەموو هێزە چەکدار و ئەمنییەکان لەژێر کونترۆڵی ئەم دوو حزبەدان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52983

Your Comment

You are replying to: .
captcha