بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان له میانی گوته‌كانیدا، رایگه‌یاند: "له‌سه‌ر بنه‌مای لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ رووسیا، سوورین له‌سه‌ر له‌ڕه‌گه‌وه هه‌ڵكێشانی ناوه‌نده‌كانی تیرۆر له سووریا كه ئاسایشی نیشتمانییمان ده‌كه‌نه ئامانج".
هه‌روه‌ها گوتی: "له‌رووی خۆشگوزه‌رانی و سه‌قامگیریی له ناوچه‌كه، داعش چۆن مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌بوو، رێکخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه و په‌كه‌كه‌ش به هه‌مان ئه‌ندازه مه‌ترسین. له‌گه‌ڵ راماڵینی داعشدا پێویسته رێكخراوه هاوشێوه‌كان و ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ش له‌ناوببرێت".
ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاند: "گوزارشتمان له‌وه‌كرد كه چاو له پێكهاته‌یێک له باكووری سووریا كه مایه‌ی هه‌ڕه‌شه بێت بۆ سه‌ر ئاسایشی وڵاته‌كه‌مان و یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا، ناپۆشین".
سه‌باره‌ت به ئیدلبیش گوتی: "هه‌تا ئێستا هه‌نگاوی پێویستمان له ئیدلب گرتووه‌ته به‌ر و به‌رده‌وامین ده‌بین له گرتنه به‌ری هه‌نگاوه‌كان. چوونكه پاشگه‌زبوونه‌وه‌مان مه‌حاڵه".
سەرکۆماری تورکیا له‌باره‌ی كڕینی S-400 له رووسیا، رایگه‌یاند: "كه گرێبه‌ستی شتێكمان كردبێت، ئه‌و كاره ته‌واوبووه. ئه‌مه مافی سه‌روه‌ریی ئێمه‌یه، ئه‌مه هه‌ڵوێستی ئێمه‌یه".
لای خۆشییه‌وه سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمیر پووتن رایگه‌یاند: "رووسیا په‌یوه‌ست به گازی سرووشتیی، هه‌میشه به‌رپرسیارێتی سه‌رشانی به‌رامبه‌ر به توركیا له رووی نرخ و قه‌باره‌وه، به‌جێده‌گه‌یێنێت".
دواتر گوتی: "به‌دڵنیاییه‌وه له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی سۆچیدا، به‌ره‌وپێشچوون له ئیدلب هاتووه‌ته ئاراوه".
سەرۆکی رووسیا رایگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ توركیادا له بابه‌تی ئابووری و ئاسایشی هه‌رێمایه‌تییدا، سه‌ره‌ڕای سه‌رجه‌م ئاسته‌نگه‌كان، هاریكارییێكی ئێجگار به‌سوود به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین".
پووتن گوتیشی: "له‌گه‌ڵ توركیادا هه‌موو كارێک كه له ده‌ستمان بێت به مامه‌ڵه‌كردن به دراوی نیشتمانییشه‌وه، له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌ربه‌خۆیی ئابوورییماندا، ئه‌نجامی ده‌ده‌ین".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment