به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پارتی داد و گه‌شه (AKP) داوای له ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا کرد تێکڕای ده‌نگه‌کانی 31 ناوچه‌ی شاری ئه‌سته‌نبۆڵ بژمێرێته‌وه و ئه‌نجومه‌نه‌که داواکه‌ی ڕه‌ت کرده‌وه و ڕای‌گه‌یاند: له‌سه‌ر داوای AKP ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردن بڕیاری دا که دووباره ده‌نگی 51 سندوقی ده‌نگی 31 ناوچه‌ی ئه‌سته‌نبۆڵ بژمێرێته‌وه.
ڕه‌جه‌ب ئۆزه‌ل نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا ده‌ڵێت: له ئه‌سته‌نبۆڵ 10 هه‌زار و 560 هه‌زار و 963 که‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو. ئێستاکه جیاوازیی ده‌نگه‌کان له نێوان کاندیدی پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا (CHP) و کاندیدی AKP نزیکه‌ی 15 هه‌زار ده‌نگه. پارتی داد و گه‌شه (AKP) داوای له ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا کرد که دووباره ده‌نگه‌کانی 32 ناوچه‌ی ئه‌سته‌نبۆڵ بژمێرێته‌وه که ئه‌نجومه‌نه‌که ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگی 31 ناوچه‌ی ئه‌سته‌نبۆڵی ڕه‌ت کرده‌وه و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له بۆیۆک چه‌کمجه‌ی هه‌ڵپه‌سارد که له‌مباره‌وه گفتوگۆ ده‌که‌ین چوونکه ڕووداوگه‌لێکی دیکه‌ش له‌ئارادایه.
ناوبراو گوتیشی: دووباره ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگمان له شه‌ش ناوچه ده‌ست پێکردووه که 6 له‌سه‌دی سه‌رجه‌م ده‌نگه‌کانی ئه‌سته‌نبۆڵ له‌خۆ ده‌گرێته‌وه. له ڕاستیدا به ژماردنه‌وه‌ی 6 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان جیاوازیی ده‌نگ له 29 هه‌زار ده‌نگه‌وه گه‌یشته 14 هه‌زار و 604 ده‌نگ و ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانیش درێژه‌ی هه‌یه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هابر 7
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment