بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش هەوڵی دژبەرانەی ئەمریکا بۆ خستنەناوی سوپای پاسدارن لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانی ئەو وڵاتە، محەمەد عەلی حەکیم وەزیری دەرەوەی عێراق شەوی دووشەممە ڕایگەیاند: عێراق سزا تاکەلایەنەکان دژ بە ئێران ڕەت دەکاتەوە.
وەزیری دەرەوەی عێراق لەم بارەوە هەروەها وتیشی: مۆڵە بدەن بەیاننامەکەی ئەمریکا لەبارەی بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسدارانی ئێران تاوتوێ بکەین تاکوو هەڵویستی بەجێ لەمباروە نیشان بدەین.
ئەمەش لە حاڵێکدایە وەزارەتی دەرەوەی عێراق شەوی دووشەممە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر لە زاری حەکیمەوە ڕایگەیاند: پێوەندییەکانی عێراق و ئێران ستراتێژیکە و لەسەر بنەمای شەراکەت و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و فەرهەنگی و ئەمنییەتی و بەرژەوەندیی هاوبەش دامەزراوە.
سەرچاوە: بەغداد ئەلیەوم
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment