ئەندامانی لیژنەی نێوبژیڤانی یەکەمین فستیڤاڵی میدیا کوردییەکان دیاری کران

بەشی فەرهەنگ و هونەر- بڕیاردەری یەکەم فستیڤاڵی میدیا کوردییەکان ڕایگەیاند ئەندامانی لیژنەی نێوبژیڤانی فستیڤاڵەکە دیاری کراون و فستیڤاڵەکەش حەفتەی یەکەمی مانگی گوڵان بەڕێوە دەچێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس شیروان یاری بڕیاردەری یەکەمین مێهرەجانی میدیا کوردییەکان بە هەواڵنێرانی ڕاگەیاند: هەر یەکە لە بەڕێزان مەنسوور ساعی و شەفێع بەهرامیان و ئیبراهیم محەمەدحسێنی وەکوو ئەندامانی لێژنەی نێوبژیڤانی بەشی کوردیی فستیڤاڵەکە و هەر یەکە لە فەرەیدوون سدیقی و مەحموود موختاریان و عەلیڕەزا کتابدار وەکوو ئەندامانی لیژنەی نێوبژیڤانیی بەشی فارسی دیاری کراون.

شیروان یاری زیادیشی کرد: کۆی 899 بەرهەم بۆ هەردوو بەشی فستیڤاڵەکە ڕەوانە کراوە و 844 بەرهەمیان مەرجی پێویستیان بۆ ڕکابەری لەبەرچاو گرتبوو و لەو مێهرەجانەدا وەرگیراون.

بڕیاردەری یەکەمین فستیڤاڵی میدیا کوردییەکان ئەوەشی ئاشکرا کرد لە دەیەی یەکەمی مانگی گوڵاندا فستیڤاڵەکە لە شاری سنەی پارێزگای کوردستان بەڕێوە دەچێت.

News Code 52960

Your Comment

You are replying to: .
captcha