به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هێزه کوردییه‌کان هه‌م له عێراق و هه‌م له سووریا به هاوپه‌یمانیی سه‌ره‌کیی هاوپه‌یمانێتیی دژه‌داعش دێنه ئه‌ژمار و له ساڵی 2014 تا دوو هه‌فته له‌ومه‌به‌ر که دوامۆڵگه‌ی داعشیان له سووریا کۆنتڕۆڵ کرده‌وه ڕۆڵی هێزی وشکانیی هاوپه‌یمانان و ئه‌مریکایان ده‌بینی و ئه‌و بابه‌ته‌ش بوویه‌هۆی ئه‌وه‌ی که هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان خه‌سارێکی گیانیی که‌متریان له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش هه‌بێت. هاوپه‌یمانێتیی دژه‌داعش که له 79 وڵاتی جیهانه‌وه پێکهاتووه که‌ره‌سته و جیهازاتی سه‌ربازیی قورس دابین ده‌کات و به به‌کارهێنانی فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ر و تۆپخانه‌وه ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانی و زه‌وینی بۆ سه‌ر داعش ئه‌نجام ده‌دات و هێزه کوردییه‌کانی عێراق و سووریاش ئۆپه‌راسیۆنی پاککردنه‌وه‌ی زه‌وینییان ئه‌نجام ده‌دا.
په‌یمانگای ستراتێژیکی فه‌رهه‌نگی که گۆڤارێکی ئانلاین بۆ شرۆڤه‌ی گۆڕانکارییه سیاسی- فه‌رهه‌نگییه‌کانه له ڕاپۆرتێکدا یه‌کگرتنی هاوپه‌یمانێتیی دژه‌داعش به‌تایبه‌ت ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ کورد و به‌تایبه‌ت کوردی سووریای لێکده‌داته‌وه.
ئه‌و په‌یمانگه فه‌رهه‌نگییه پێی وایه ئه‌مریکا به شێوه‌یێکی زیره‌کانه کوردی وه‌ک ئامێرێک بۆ شکستهێنانی داعش به‌کار هێناوه به‌ڵام ئه‌و شته‌ی که جێی نیگه‌رانییه ئه‌وه‌یه که مومکینه ئه‌مریکا به شێوه‌ی ناوازه هێزه کوردییه‌کانی سووریا ڕێکبخات به مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێشبردنی ئامانجه‌کانی خۆی و ناسه‌قامگیرکردنی وڵاتانی عه‌ره‌بی.
ئه‌و په‌یمانگایه ئیدعای کردووه که له ڕاستیدا ئه‌مریکا نایه‌وێت داعش به ته‌واوه‌تی له‌ناو ببات چوونکه ئه‌و چه‌کدارانه‌ی داعش که له‌لایه‌ن هێزی کوردی سووریاوه ده‌ستگیر کراون بۆ هه‌ندێک ناوچه‌ی دیکه گواستۆته‌وه به مه‌به‌ستی ڕاهێنانی سه‌ربازی و ڕێکخستنه‌وه‌ی دووباره‌یان له‌پێناو گه‌یشتن به ئامانجه شکستخواردووه‌کانی له‌وان ڕووخانی حکوومه‌تی ئێستای سووریا و نفووز له هه‌ندێک وڵاتی عه‌ره‌بیدا.
کانینگهام نووسه‌ری ئه‌م شرۆڤه‌یه هۆشداری ده‌دات که مه‌ترسیدارترین بابه‌ت ئه‌وه‌یه که ئه‌مریکا بیهه‌وێت هێزه کوردی و جیهادییه توندڕه‌وه‌کان له‌پێناو گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی له وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌وان سووریا به‌کار بهێنێت.
ئه‌و چاودێره‌ی کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین ته‌ئکید ده‌کاته‌وه که هێزه کوردییه‌کان توانا و کارامه‌ییی به‌رچاوی خۆیانیان له شکستهێنانی گرووپی تیرۆریستیی داعش پیشان دا به‌ڵام ئه‌م نیگه‌رانییه له‌ئارادایه که ئه‌مریکا بیه‌وێت بۆ هه‌میشه کورد وه‌ک ئامێرێک به مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێشبردنی ئامانجه‌کانی به‌کار بهێنێت. هه‌ڵبه‌ت کورده‌کانیش ده‌زانن که ئه‌گه‌ر ببنه ئامێری ئه‌مریکا له سووریا و ناوچه‌کانی دیکه مومکینه تۆمه‌تی "خه‌یانه‌تکار" بخرێته پاڵیان.
ئه‌و شرۆڤه‌کاره پێی وایه که باشتره کوردی سووریا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ئیتیفاق بکات و هیوادار بێت ناوچه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریان بپارێزن و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که هه‌ردووکیان دوژمنێکی هاوبه‌شیان به ناوی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و داعش هه‌یه و له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا پێکدادانێکی قورس له نێوانیاندا ڕووی نه‌داوه هه‌ر بۆیه کورده‌کان و دیمه‌شق ده‌توانن به هاوکاریی یه‌کتره‌وه یه‌کپارچه‌ییی قه‌ڵه‌مڕه‌وی سووریا بپارێزن.
ناوبراو هۆشداری ده‌دات که ئه‌گه‌ر کورد بیهه‌وێت له‌پێناو ستراتێژییه‌کانی ئه‌مریکا به‌ره‌وپێشه‌وه بچێت و ببێته به‌شێک له ئه‌جێندای واشنتۆن له شه‌ڕه بێکۆتایییه‌کان ئه‌وا ئه‌و مه‌ترسییه له‌ئارادایه که هه‌م سه‌ربه‌خۆییی خۆی له‌ده‌ست بدات و هه‌م گیرۆده‌ی شه‌ڕه پیس و بێکۆتایییهکانی ئه‌مریکا ببێت.
کانینگهام سه‌ره‌نجامی سیاسه‌تی ئه‌مریکا وه‌بیری کورد ده‌هێنێته‌وه که ده‌ڵێت "ئه‌مریکا هیچ هاوپه‌یمانێکی نییه، ئه‌وه‌ی که هه‌یه هه‌مووی به‌رژه‌وه‌ندییه."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment