بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاوسەرۆکی هەدەپە سزای تەمەڵی ڕایگەیاند: ئێمە بۆ هەڵبژاردنەکانی 31ی مارچی2019 لە تورکیا یەک ستراتێژیمان بووە و ماوەیێکی زۆر لەسەر ئەم ستراتێژییە کارمان کرد، لەبارەی ستراتێژییەکەمان لەگەڵ خەڵک قسەمان کرد و ڕەزامەندیی خەڵکمان ڕاکشا، ئەم ستراتێژییەمان بە شێوەیێکی سەرکەوتووانە جێبەجێ کرد. سوپاسی هەموو ئەو کەسانەی کە بەشداریی ئەم پڕۆسەیان کرد بەتایبەت خەڵکی کورد دەکەین.
ناوبراو لە درێژەدا وتی ستراتێژیی هەدەپە بۆ دەست پێکردنی پڕۆسەیێکی دیموکراتیک لە تورکیا هەوڵێکی بوێرانە بوو. پێکهاتەیێکی دیموکراتیک سەری هەڵداوە. ئەو کەسانەی لە هەڵبژادرنە پێشووەکاندا بۆ ماوەیێکی کوردت وازیان لە سندووقی دەنگدان دەهێنا ئێستا بۆ ماوەی چەند ڕۆژ لەسەر سندووقەکان ماونەتەوە. ئەمەش لەباری دیموکراسییەوە گۆڕانکارییێکی بەرچاوە. ئێمە شانازی دەکەین بەوەی کە بەستێنمان بۆ ئەم گۆڕانکارییە دروست کردووە.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی دیوار
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment