جەهەپە داوا دەکات کۆمیتەی لێکۆڵینەوە لەباەری ئاژانسی ئانادڵۆ پێکبهێندێت

بەشی تورکیا- پاش ئەوەی کە هەواڵدەریی ئانادۆڵۆی تورکیا بڵاو کردنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی شارەوانیی گەورەشاری ئەستەمبۆڵی لە شەوی 31ی مارچی 2019 بەهۆی پێش کەوتنی کاندیدی جەهەپە بەسەر کەندیدی ئاکپارتیدا ڕاگرت، وەلی ئاق بابا جێگری جەهەپە داوای لە پەرلەمانی تورکیا کرد کۆمیتەی لێکۆڵینەوە لەباەری ئاژانسی ئانادڵۆ پێکبێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەلی ئاق بابا جێگری جەهەپە ئاماژەی دا بەم هەوڵەی هەواڵدەریی ئانادۆڵۆ و ڕایگەیاند: ئانادۆڵۆ تەنها هەواڵدەرییێکە کە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی بە شێوەی ڕاستەوخۆ بڵاو دەکردەوە. ئەم هەواڵدەرییە لە شەوی هەڵبژاردنەکاندا بۆ ماوەی 13 کاتژمێر بڵاو کردنەوەی ئەنجامەکانی ڕاگرت و مۆڵەتی بەخەڵک نەدا ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ببیننن. پرسی متمانە کردن بەم ئاژانسە بەردەوام قسەی لەسەر بووە و ئێستا قووڵتر بووەتەوە. ئەم بابەتە دەبێت لەلایەن پەرلەمانەوە بەدواداچوونی بۆ بکرێت و کۆمیتەی لێکۆڵینەوە لەباەری ئاژانسی ئانادڵۆ لە پەرلەمان پێکبهێندێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52943

Your Comment

You are replying to: .
captcha