عه‌بدولستار مه‌جید سه‌رۆکى فڕاکسیۆنى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى ڕایگه‌یاند، ئه‌و کۆبونه‌وه‌ى چوار سه‌رۆکایه‌تیه‌که که کراوه و تێیدا بڕیار دراوه په‌رله‌مانى کوردستان به‌بڕیارێک وه‌ڵامى دادگاى فیدڕاڵى بداته‌وه له‌گه‌ڵى نین.
ناوبراو وتیشى: "ئێمه پێمانوایه ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان کارێکى وا‌بکات ئه‌وا ئه‌و پۆخڵه‌واتى و ناشه‌فافى و نادادیه‌ى له‌دۆسیه‌ى نه‌وتى هه‌رێم هه‌یه ڕ‌ه‌وایه‌تى پێده‌دات و سه‌رۆکایه‌تیه‌کانى تر ده‌یانه‌وێت به‌م په‌رله‌مانه بێده‌سه‌ڵاته کاره خراپه‌کانى ڕابردوویان ڕێکبخه‌نه‌وه".
سه‌رۆکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ وتیشى: "نادادى له‌نه‌وت سووته‌مه‌نى نه‌بوونى مووچه نه‌دانه‌وه‌ى پاشه‌که‌وتى مووچه گرانى بازاڕ دابه‌شنه‌کردنى نه‌وتى سپى بێکارى له‌و کێشه‌و گیروگرفتانه‌ن که به‌رۆکى هاووڵاتیانیان گرتووه و حکوومه‌ت به‌رپرسیاره له‌چاره‌سه‌رکردنى".
Your Comment