بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرلەشکر محەمەد باقری سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە دیداری لیوا عوسمان غانمی سەرۆک ئەرکانی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند: بەهۆی ئەو لافەوە کە لە وڵاتی ئێران ڕوویدا من سەردانی خووزستانم کرد کە ئاگادار کرامەوە ئێوە گەیشتوونەتە تاران و بۆیەش دوێنێ شەو بۆ تاران گەڕامەوە.
ناوبراو زیادی کرد چاوەڕوانی سەردانی فەرمیی ئێوەین پاش مانگی ڕەمەزان و پێش ئەمەش لە سووریا دیدارێکمان هەبووە.
لیوا عوسمان غانمی سەرۆک ئەرکانی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە دیدراەکەدا ڕایگەیاند: ئەم سەردانە بەشێوەی هەڵکەوت بوو و هیوادارم هاوکارییەکان زیاتر بنەوە. ناوبراو درێژەی دا دیداری شەوی ڕابردووی سەرۆک کۆماری ئێران و سەرۆک وەزیرانی عێراق سازێنەر و سەرکەوتووانە بووەو سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەرۆک کۆماری ئێرانی وتووە مۆڵەت ناداین خاکی عێراق دژی ئێران بەکار بهێندرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment