به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌یاد عه‌لاوی جێگری پێشووی سه‌رکۆماری عێراق ڕای‌گه‌یاند: "ده‌بێ لیژنه‌یێک له سه‌رۆکی لایه‌نه سیاسییه‌کانی وڵات پێک بهێنرێت ئینجا ماده‌ی 140 جێبه‌جێ بکرێت و ئه‌و پێشنیاره‌مان به مه‌سعوود بارزانی داوه که ڕای ئیجابیی خۆی به‌و پێشنیاره ڕاگه‌یاندووه."
سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی وه‌ته‌نییه گوتیشی: ناوچه‌که ئه‌منییه‌تی نییه و ئه‌گه‌ر کێشه‌کان درێژه‌ی هه‌بێت و ئاسایش جێگیر نه‌کرێت، دیارده‌ی تیرۆر زیاتر له ڕابردوو سه‌رهه‌ڵده‌دات.
هاوپه‌یوه‌ند به‌م بابه‌ته نه‌جمه‌ددین که‌ریم پارێزگاری که‌رکووک له‌باره‌ی پێشنیاره‌که‌ی به‌غداوه گوتی: ده‌بێ پێش له جێبه‌جێ‌کردنی ئه‌و پێشنیاره، مه‌رجه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بۆ ئاسایی‌کردنه‌وه‌ی دۆخی که‌رکووک جێبه‌جێ بکرێن.
شایانی باسه؛ پێش له هێرشی داعش له ساڵی 2014 ئاسایشی که‌رکووک به شێوه‌ی هاوبه‌ش له‌لایه‌ن سوپای عێراق، هێزی پێشمه‌رگه و هێزه‌کانی ئه‌مریکاوه دابین ده‌کرا.
له کاتی هێرشی داعش بۆ سه‌ر عێراق و پاش پاشه‌کشێی هێزه‌کانی سوپای ئه‌و وڵاته، هێزی پێشمه‌رگه تا ساڵی 2017 به ته‌واوه‌تی کۆنتڕۆڵی پارێزگای که‌رکووکی به‌ده‌سته‌وه گرت و پاش کۆتایی‌هاتنی شه‌ڕی داعش ته‌ئکیدیان له‌سه‌ر نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپای عێراق بۆ ئه‌و پارێزگا و دیکه‌ی ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان ده‌کرده‌وه.
کورد هێرشی داعش بۆ سه‌ر که‌رکووکی به ده‌رفه‌تێک ده‌زانی چوونکه خه‌ونی سه‌د ساڵه‌ی ئه‌وان بۆ کۆنتڕۆڵ‌کردنه‌وه‌ی که‌رکووک هاتبوووه‌دی تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که ماده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراقیان بۆ دیاری‌کردنی چاره‌نووسی ناوچه جێناکۆکه‌کانیان به جێبه‌جێ‌کراو وه‌سف ده‌کرد.
جووڵه‌ی هێز له‌لایه‌ن سوپای عێراق به‌ره‌و که‌رکووک و چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی هێزی پێشمه‌رگه له‌و پارێزگایه هاوکێشه‌کانی گۆڕی.
گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌کانی عێراق بۆ که‌رکووک پاش به‌ڕێوه‌چوونی گشت‌پرسیی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام درا. سه‌ره‌ڕای دژایه‌تییه زۆره‌کان گشت‌پرسیی سه‌ربه‌خۆییی 25ی ئه‌یلوولی 2017 هاوکات له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان له که‌رکووک و دیکه‌ی ناوچه جێناکۆکه‌کانی عێراق -که له‌ژێر کۆنتڕۆڵی کورددا بوو- به‌ڕێوه چوو و ژماره‌یێک له چاودێرانی گۆڕانکارییه سیاسییه‌کانی عێراق، گشتپرسی به هۆکاری زاڵبوونه‌وه‌ی دووباره‌ی به‌غدا له‌سه‌ر ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان وه‌سف ده‌که‌ن.
هاوکات له‌گه‌ڵ هاتنه سه‌ر کاری ده‌وڵه‌تی نوێ له به‌غدا گفتوگۆکان له‌گه‌ڵ هه‌ولێر به مه‌به‌ستی ئاسایی‌کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان ده‌ستی پێکرده‌وه و دانووستانه سه‌ربازییه‌کانی نێوان دوو لایه‌ن له‌پێناو به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی هاوکارییه‌کان ئه‌نجام درا به‌ڵام تاوه‌کوو ئێستا هه‌وڵی کورد بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ که‌رکووک و ناوچه جێناکۆکه‌کان ئه‌نجامێکی به‌دواوه نه‌بوو.
هه‌روه‌ها ژماره‌یێک به‌رپرسی سیاسی و سه‌ربازیی هه‌رێمی کوردستان و میدیاکانی سه‌ر به لایه‌نه کوردستانییه‌کان، دۆخی ئه‌منیی که‌رکووک و دیکه‌ی ناوچه جێناکۆکه‌کان به خراپ وه‌سف ده‌که‌ن و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق به‌وه تۆمه‌تبار ده‌که‌ن که ناتوانێت ئاسایشی ئه‌و ناوچانه دابین بکات و ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه که به‌رپرسانی عێراق ته‌ئکید له‌سه‌ر سه‌قامگیری و جێگیربوونی ئاسایش له که‌رکووک ده‌که‌نه‌وه و ڕاپۆرته‌کان له‌سه‌ر نه‌بوونی ئاسایش له‌سه‌ر که‌رکووک و دیکه‌ی ناوچه‌ی جێناکۆکه‌کان به پڕوپاگه‌نده‌ی سیاسی وه‌سف ده‌که‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment