کوردپرێس:
به‌هۆی باران بارینی به‌رده‌وام و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی به‌نداوی دووکانه‌وه 15 گوندی بناری چیای ئاسۆس ئاسته‌نگی هاتوچۆیان بۆ دروست بوووه و هه‌روه‌ها به‌هۆی نقومبوونی به‌شێکی تاوه‌ره‌کانی کاره‌باوه کاره‌بای نیشتیمانیشیان لێبڕاوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شێک له زه‌وییه کشتوکاڵییه‌کانیان ژێر ئاو که‌وتووه.
هه‌روه‌ها نه‌بوونی پردی په‌ڕینه‌وه و هاتوچۆ، دانیشتووانی ئه‌و گوندانه‌ی ناچار کردووه به به‌له‌م هاتوچۆ بکه‌ن که ئه‌وه‌ش گرفتی زۆری بۆ هاووڵاتییان و ژیانیان دروست کردوووه و تا ئێستا چه‌ند ڕووداوێکی دڵته‌زێن و قوربانیی لێکه‌وتۆته‌وه.
دانیشتووانی 15 گونده‌که‌ش داوای یارمه‌تی له حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار له سلێمانی ده‌که‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment