ئەردۆغان بە مەبەستی دیدار لەگەڵ پووتن سەردانی ڕووسیا دەکات

بەشی تورکیا- ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بەمەبەستی بەشداری کردن لە هەشتەمین ئەنجومەنی هاوکاریی باڵای ڕووسیا- تورکیا و هەروەها دیدار لەگەڵ پووتن هاوتای ڕووسیی خۆی بە یاوەریی وەزیران و بەرپرسانی باڵای وڵاتەکەی ڕۆژی 8ی نیسانی 2019 دەگاتە مۆسکۆ.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا ڕایگەیاند: ڕەجەب تەییب ئەردۆغان بەمەبەستی بەشداری کردن لە هەشتەمین ئەنجومەنی هاوکاریی باڵای ڕووسیا- تورکیا و هەروەها دیدار لەگەڵ پووتن هاوتای ڕووسیی خۆی بە یاوەریی وەزیران و بەرپرسانی باڵای وڵاتەکەی ڕۆژی 8ی نیسانی 2019 دەگاتە مۆسکۆ.

لەبەیاننامەکەدا کە لە لایەن نووسینگەی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیاوە لەبارەی ئەم سەفەرە دەرکراوە ئاماژە دراوە بەوەی کە لە کۆبوونەوەکەدا پێوەندییەکانی نێوان تورکیا و ڕووسیا لە هەموو بوارەکاندا تاوتوێ دەکرێت و هەروەها پێش بینی دەکرێت لەباەری پرسەکانی ناوچەکە و پرسە نێونەتەوەییەکان لەوان پرسی سووریا گفتوگۆ دەکرێت.

ئەم سەفەرە لە حەڵێکدا ئەنجام دەدرێت کە ئەمریکا گوشارێکی قورسی خستۆتە سەر تورکیا بۆ ئەوەی کە ڕێگری لە کڕینی سیستەمی بەرگریی ئێس-400 لەلایەن ئەم وڵاتەوە بکات.

سەرچاوە: هابر7

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52913

Your Comment

You are replying to: .
captcha