به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کوردی عێراق پاش سه‌رهه‌ڵدانی داعش و هێرشی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه بۆ سه‌ر مووسڵ و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری که‌رکووک هێزی ڕه‌وانه‌ی ئه‌و شاره جێناکۆکه کرد و سه‌ره‌ڕای کۆنتڕۆڵ‌کردنی شاره‌که به مه‌به‌ستی چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌سه‌ر که‌رکووک گشتپرسی له‌و شاره و دیکه‌ی ناوچه جێناکۆکه‌کان به‌ڕێوه برد.
به‌ڵام به دوای تووڕه‌بوون و ناڕه‌زایه‌تیی ده‌وڵه‌تی عێراق له به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی، سوپای عێراق ڕۆژی 16ی ئه‌کته‌وبری 2017 شاری که‌رکووک و دیکه‌ی ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی وه‌رگرته‌وه و کۆتایی‌یان به کۆنتڕۆڵ‌کردنی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن کورده‌وه دا و هێشتاکه ناکۆکییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق له‌سه‌ر که‌رکووک درێژه‌ی هه‌یه.
قوتابخانه‌ی ئابووری له‌نده‌ن که له ڕاپۆرت و شرۆڤه‌ی تایبه‌تدا دۆخی کورده‌کان لێکده‌داته‌وه له نوێترین ڕاپۆرتدا دۆخی ئێستای که‌رکووک و کارتێکه‌ریی ئه‌و بابه‌ته له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای لێکداته‌وه.
دیاری ساڵح، توێژه‌ری کاروباری کوردی له قۆناغی پاش دوکتۆرا له پۆڵه‌ندا ناکۆکییه‌کانی نێوان کورد، عه‌ره‌ب و تورکمان له‌سه‌ر کۆنتڕۆڵ‌کردنه‌وه‌ی که‌رکووک به کێشه‌ی سه‌ره‌کیی ئاسایی بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئه‌م سێ پێکهاته‌یه‌ی دانیشتووی که‌رکووک و په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا ده‌زانێت.
ئه‌و توێژه‌ره ئاماژه به کاره‌کانی چه‌ند مانگ ڕابردوو ده‌کات له‌وان دامه‌زراندنی هێزی هاوبه‌ش بۆ کۆنتڕۆڵ‌کردنه‌وه‌ی که‌رکووک، گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و ناوچه‌یه و ئاماده‌بوونی هێزی ئه‌مریکا له‌و ناوچه‌یه و ئه‌و کارانه بۆ که‌م‌کردنه‌وه‌ی ته‌نگه‌ژه‌کان له‌سه‌ر کۆنتڕۆڵ‌کردنه‌وه‌ی که‌رکووک وه‌سف ده‌کات.
قوتابخانه‌ی ئابووری له‌نده‌ن له شرۆڤه‌که‌یدا ئاماژه به‌وه ده‌کات که که‌رکووکی نه‌وتخێز کێشه‌ی سه‌ره‌کیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه و به بۆنه‌ی گرینگایه‌تیی ئه‌و ناوچه‌یه، وڵاتانی ناوچه‌که و زلهێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان هه‌وڵه‌کانیان بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی نفووزی خۆیان له‌و ناوچه‌یه چڕ ده‌که‌نه‌وه.
دیاری ساڵح پێی وایه پارتی ده‌سه‌ڵاتداری دیموکراتی کوردستان ڕۆژی 25ی ئه‌یلوولی 2017 گشت‌پرسیی سه‌ربه‌خۆیی له که‌رکووک به‌ڕێوه برد و هه‌وڵی دا ئه‌و ناوچه جێناکۆکه بلکێنێته هه‌رێمی کوردستان که کاردانه‌وه‌ی توندی به‌غدای لێکه‌وته‌وه و ئه‌و حیزبه نه‌یتوانی به ئامانجه‌که‌ی بگات.
ناوبراو له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌دایه که ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق به سه‌رکردایه‌تیی عادل عه‌بدولمه‌هدی ته‌عامولێکی نوێ له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ست پێکردوووه و ئه‌و ته‌عامول و که‌شی دۆستانه ده‌توانێت هیوای چاره‌سه‌رکردنی پرسی که‌رکووک زیاتر بکاته‌وه. به‌م حاڵه‌شه‌وه ناوبراو هۆشداری ده‌دات که خواستی عه‌ره‌ب، تورکمان و کورده‌کانی دانیشتووی که‌رکووک -که له‌سه‌ر کۆنتڕۆڵ‌کردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه ته‌ئکید ده‌که‌نه‌وه- ده‌توانێت ڕێگری له ڕێککه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌بردنی که‌رکووکه‌وه بکات.
ئه‌و توێژه‌ره‌ی کاروباری عێراق، دیداری نێوان مه‌سروور بارزانی ڕاوێژکاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ فالح فه‌یاز به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی عێراق له په‌راوێزی کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن، یه‌کپارچه‌کردنه‌وه‌ی باجی گومرگی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و هه‌روه‌ها خواستی به‌غدا بۆ پشتیوانی له هێزی پێشمه‌رگه به خاڵێکی ئیجابی وه‌سف ده‌کات له‌پێناو به‌رده‌وامیی هاوکاریی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری ڕێککه‌وتنی نێوان کورد و به‌غدا له‌سه‌ر ناکۆکییه‌کان له‌باره‌ی که‌رکووکه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment