ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17ی خاکه‌لێوه غوڵامڕه‌زا عه‌بده به هه‌واڵنێری کوردپرێسی ڕاگه‌یاند: له ڕۆژی 28ی ڕه‌شه‌مه تا 16ی خاکه‌لێوه‌ی 1398 و له کاتی ده‌ست پێکردنی گه‌ڵاڵه‌ی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ 19 هه‌زار و 257 که‌س له ناوه‌نده‌کانی حه‌وانه‌وه‌ی ئه‌م شاره نیشته‌جێ کراون و ئه‌مه‌ش پیشانده‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری گه‌شتیار له ئه‌مساڵه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به ئاماری موسافیران و گه‌شتیارانی نه‌ورۆزی مه‌هابادی کرد و گوتیشی: 151 هه‌زار و 976 که‌س شوێنه‌واره گه‌شتیاری و مێژوویییه‌کانی مه‌هاباد به سه‌ر کردۆته‌وه له‌وان مۆزه‌خانه، ئه‌شکه‌وتی ئاویی سه‌هۆڵان، به‌نداوی مه‌هاباد و بازاڕچه‌کان.
به‌ڕێوه‌به‌ری میراتی فه‌رهه‌نگی و گه‌شتیاریی مه‌هاباد ڕاشی‌گه‌یاند: نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ هه‌ندێک به‌رنامه‌ی جوان و ڕازاوه بۆ گه‌شتیاران به‌ڕێخرا له‌وان فێستیڤاڵی هه‌ڵپه‌ڕکێی کوردی و پیشانگای پیشه‌ی ده‌ستی و هه‌وڵ درا دابونه‌ریت و کولتووری ئه‌م شاره به موسافیران بناسێندرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment