به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌ریق ڕوكن جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به SNNی ڕاگه‌یاند: جگه له‌و 68 ملیار دیناره‌ی له بودجه بۆمان ته‌رخان كراوه و تا ئێستا خه‌رج نه‌كراوه، هیچ هاوكارییێک له ڕووی پێدانی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و مه‌شق و ڕاهێنانه‌وه له‌لایه‌ن به‌غداوه نه‌كراوین و وه‌زاره‌تی به‌رگریش له به‌رنامه‌یدا نییه هاوكاری پێشمه‌رگه بكات.
ناوبراو وتیشی: هاوكارییه‌كانی هێزی هاوپه‌یمانان بۆ پێشمه‌رگه له ڕووی مه‌شق و ڕاهێنانه‌وه به‌رده‌وامه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ناوه‌ندی مه‌شقی هاوپه‌یمانان له هه‌ولێر به‌رنامه‌ی ساڵی 2019ی داناوه و به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه كاری خۆیان ده‌كه‌ن.
ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان ئاشكراشی كرد که هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا له ڕووی سه‌ربازییه‌وه بۆ هێزی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment