ئاماری کوژراوان و بریندارانی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کانی 2019ی تورکیا ئاشکرا ده‌کرێت

به‌شی تورکیا- جێگری وه‌زیری ناوخۆی تورکیا ئاماری کوژراوان و بریندارانی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کانی 2019ی ئه‌و وڵاته‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی: له‌ پێکدادانه‌کانی هه‌ڵبژاردنی تورکیا 9 که‌س کوژراون و 919 که‌سی دیکه‌ش بریندار بوونه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کانی 2019ی تورکیا له‌ حاڵێکدا به‌ڕێوه‌ چوو که‌ گرینگترین ڕۆژه‌ڤی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ پێکدادانه‌کان له‌ بازنه‌کانی ده‌نگدان له‌ نێوان موختاری گونده‌کان، نوێنه‌ران، چاودێران و لایه‌نگرانی حیزبه‌کان بوو و له‌م پێناوه‌دا ئیسماعیل چاتاکلی جێگری وه‌زیری ناوخۆی تورکیا باسی له‌ ئاماری کوژراوان و بریندارانی پێکدادانه‌کانی هه‌ڵبژاردنی تورکیا کرد و ئه‌و ئاماره‌ی به‌ 9 کوژراو و 919 بریندار ڕاگه‌یاند.

ناوبراو له‌ لێدوانه‌کانیدا گوتیشی: له‌ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌ سه‌رانسه‌ری تورکیادا 531 پێکدادان له‌لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تیی پۆلیسه‌وه‌ ڕاپۆرت کراوه‌ که‌ هاوپه‌یوه‌ند به‌و بابه‌ته‌ش 495 که‌س ده‌ستگیر کراون.

شایانی باسه‌؛ له‌ هه‌ڵبژاردنی 2014ی زایینیدا ئاماری کوژراوان له‌ پێکدادانه‌کان له‌ سه‌رانسه‌ری تورکیا 17 که‌س ڕاگه‌یێندرابوو.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی یۆرۆنیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52895

Your Comment

You are replying to: .
captcha