بەپێی هەواڵی کوردپرێس مورادعەلی تاتار قایمقامی قەسرشیرین ڕایگەیاند بە بۆنەی پشووەکانی نەورۆزەوە هاتنی تەنکەرە نەوتە عێراقییەکان قەدەغە کرابوو بەڵام لە کاتژمێر 7ی بەیانیی ڕۆژی یەکشەمەوە کە دبێتە 7ی نیسان دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە قەدەغەی هاتنی تەنکەرە نەوتەکانی عێراق کۆتایی دێت.
تاتار زیادیشی کرد: قەدەغەکرانی هاتنەژوورەوەی تەنکەرە عێراقییەکان لە بەر ئاسانکاری کردن بۆ گەشتیاران و کەم کردنەوەی قەرەباڵغیی جادەکانی کرابوو و ئێستاش کە پشووەکان تەواو بوون هاتنەژوورەوە تەنکەرەکان ئاسایی بۆتەوە.
قایمقامی قەسر شیرین ئاشکراشی کرد: ڕۆژانە 500 تەنکەری نەوت لە دەروازەی سنووری پەروێزخانەوە نەوتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەگەیێننە بەندەرەکانی باشووری ئێران.
Your Comment