ئاڵدار خەلیل: ڕزگارکردنی عەفرین بڕیارێک نییە کە تازە درابێت

بەشی سووریا- ئاڵدار خەلیل بەرپرسی كۆمیتەی دیپلۆماسیی بزووتنەوەی كۆمەڵگەی دیموكراتیك (تەڤدەم) دەڵێت: دوای رزگاركردنی باغوز لە داعش، جێبەجێكردنی پلانەكانیان بۆ رزگاركردنی عەفرین ئاسانتر بووە.

کوردپرێس:

ئاڵدار خەلیل بەرپرسی كۆمیتەی دیپلۆماسیی بزووتنەوەی كۆمەڵگەی دیموكراتیك (تەڤدەم) لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ماڵپەڕی دیفێنس پۆستی ئەمریكی، سەبارەت بە پلانی داهاتوو هێزەکانیان پاش شکستهێنانی داعش لە باغوز وەڵامی چەند پرسیارێکی داوەتەوە.

لە وەڵامی پرسیارێكدا لەبارەی ئەوەی كە ئایا پاش باغۆز پلانی ئۆپەراسیۆن بۆ عەفرین لە ئارادایە، ئاڵدار خەلیل رایگەیاند: "رزگاركردنی عەفرین پەیوەست نییە بە باغۆزەوە. بەلای ئێمەوە ئەوە ستراتیجییە، ئامانجێكە، ئەوە بڕیارێك نییە ئێستا درابێت".

بەرپرسی كۆمیتەی دیپلۆماسیی (تەڤدەم) باسی لەوە كرد كە چەند گرووپێك بە نهێنی لە عەفرین ماونەتەوە و رۆژانە ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەنجام دەدەن.

ناوبراو وتیشی: "لە رووی سروشتییەوە هەوڵی خێراكردنی ئۆپەراسیۆنەكان دەدەین بۆ سوود وەرگرتن لە پێشهاتەكانی ئێستا، پێشخستنی ئۆپەراسیۆنەكان و ئازادكردنی عەفرین".

ئاڵدار خەلیل راشیگەیاندووە، كە دەركردنی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە باغۆز پلانەكانیانی لەبارەی عەفرین ئاسان كردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 52884

Your Comment

You are replying to: .
captcha