گوشار خستنەسەر تورکیا بۆ نەکڕینی S-400 له‌گه‌ڵ رۆحیه‌تی هاوپه‌یمانی ناگونجێت

بەشی تورکیا- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغڵو سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا له‌سه‌ر بابه‌تی S-400 رایگه‌یاند: "زۆرلێكردنی وڵاتێک كه‌ نابێت له‌وێ بیكڕێت و لێره‌ بیكڕێت له‌گه‌ڵ رۆحیه‌تی هاوپه‌یمانی ناگونجێت".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌میانی به‌شداری كردنی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ناتۆ كه‌ به‌بۆنه‌ی 70ـه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی ناتۆ له‌ واشنتۆن رێكخرابوو، چاوشئۆغڵو له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنكارانی تورک كۆ بووه‌وه‌.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا چاوشئۆغڵو باسی له‌و دیدا و كۆبوونه‌وه‌ دوو قۆڵیانه‌ كرد كه‌ له‌ نیویۆرک و واشنتۆن و له‌چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ناتۆ و له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایک پۆمپیۆ ئه‌نجامی داون.

سه‌باره‌ت به‌ لێدوانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پۆمپیۆ كه‌ پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌یان دای، چاوشئۆغڵو رایگه‌یاند: "ئێمه‌ش زۆر سه‌رمانسوڕما، هه‌م تۆنی لێدوانه‌كه‌ و ئه‌وه‌یشی پۆمپیۆ باسی كرد راست نین".

چاوشئۆغڵو باسی له‌وه‌ كرد كه‌ هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا له‌باره‌ی S-400 به‌ دروست نازانن و، لێدوانی سكرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆڵتنبێرگ-ی وه‌بیرهێنایه‌وه‌ كه‌ گوتبووی هه‌موو وڵاتێک مافی كڕینی چه‌كی هه‌یه‌ بۆ به‌رگری كردن له‌خۆی و گوتی: "زۆرلێكردنی وڵاتێک كه‌ نابێت له‌وێ بیكڕێت و لێره‌ بیكڕێت له‌گه‌ڵ رۆحیه‌تی هاوپه‌یمانی ناگونجێت".

هاوكات چاوشۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ له‌ باره‌ی نرخی پاتریۆت و بابه‌ته‌كانی دیكه‌ ده‌توانن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بگه‌نه‌ رێككه‌وتن، به‌ڵام بۆ پێشخستنی پرۆسه‌كه‌ پێویسته‌ كۆنگرێس په‌سه‌ندی بكات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52878

Your Comment

You are replying to: .
captcha