بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فازڵ میرانى سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی بۆ میدیاکانى حزبەکەى ئاماژەى بەوە کردووە، تا پێکهێنانى کابینەی نوێی حکوومەت، چەندین کۆبوونەوە لە نێوان لایەنەکان بەڕێوە دەچێت.
هاوکات سکرتێرى مەکتەبی سیاسی پارتى، بڕیاری بەشداری کردنی یەکێتییشی لە کابینەی نوێی حکوومەتدا بە گرنگ وەسف کردووە.
دوای زیاتر لە ١٠ کۆبوونەوەی نێوان شاندی دانووستانکاری نێوانیان، پارتی و یەکێتی لەسەر دابەش کردنی پۆستەکانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێم ڕێککەوتن، لەکاتێکدا ١٨٦ ڕۆژە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچووە، بەڵام تا ئێستا بەهۆی ناکۆکییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی لەسەر دابەش کردنی پۆستەکان، کابینەی نوێی حکوومەت پێکنەهێنراوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment