وتەبێژی یەکێتی: رێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ پارتی هێشتا ره‌نگه‌ مابێتی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌باره‌ی راگه‌یاندنی رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت، گه‌یشتوونه‌ته‌ لێكتێگه‌یشتنێكی بنه‌ڕه‌تی و هه‌ندێكی هێشتا ره‌نگه‌ مابێتی تانوپۆكه‌ی خۆی وه‌ربگرێت.

کوردپرێس:

وته‌بێژی فه‌رمیی یه‌كێتی بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا وتوویه‌تی "ئه‌و رێككه‌وتنه‌مان له‌سه‌ر بنه‌مای خاڵبه‌ندی كرد، باشترین بنه‌ماش كه‌ رێككه‌وتنه‌كه‌مان له‌سه‌ر كرد بنه‌مای یه‌كێتی-یانه‌ و پارتی-یانه‌ بوو، له‌م لێكتێگه‌یشتنه‌دا یه‌كێتی شتێك هاته‌خواره‌وه‌ له‌ لیستی یه‌كه‌می داواكارییه‌كانی كه‌ پێشكه‌شی كردوه‌، پارتی-ش ئه‌وه‌ی به‌خشی كه‌ شتێك سه‌ركه‌وت، به‌وه‌ش هه‌ردوولامان نه‌رمیمان بۆ یه‌كتر نواند له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ته‌كه‌مان، له‌ ئه‌نجامیشدا هه‌ردوولامان براوه ‌بووین".

ده‌رباره‌ی داواكاری یه‌كێتی بۆ پۆسته‌كان وتوویه‌تی "له‌ هیچ بڕگه‌ و كۆبونه‌وه‌یێک ئێمه‌ داوای پۆستی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی هه‌رێم-مان نه‌كردووه‌، به‌ڵام به‌دڵنیایی له‌ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم پۆستمان ده‌بێت، ئه‌گه‌ر پێویستی به‌هه‌مواری یاسایی یا ده‌رچه‌ی یاسایی هه‌بێت به‌دڵنیایی له‌گه‌ڵ براده‌رانی پارتی بۆی ده‌دۆزرێته‌وه‌ به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه‌مان، به‌پێی لێكتێگه‌یشتنه‌كه‌ بایی ئه‌وه‌نده‌ به‌شداریمان ده‌بێت كه‌ له‌ بڕیاردان و جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كان و هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتیه‌كان و وه‌رگرتنی مافه‌كانمان به‌شدارێكی كاریگه‌ر بین".

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 52867

Your Comment

You are replying to: .
captcha