دیداری نێوان بەرھەم ساڵح و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی لوبنان لە کۆشکی سەلام

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆشکی سەلام لەبەغدا پێشوازیکرد لە نەبیه بری، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی لوبنانی، سەبارەت بە دوا پێشھات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و جیھان گفتوگۆیان کرد.

کوردپرێس:

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق بڵاوی کردەوە، لەمیانی دیدارەکەدا بەرھەم ساڵح ئاماژەی بە سیاسەتی عێراق کرد لە دروستکردنی پەیوەندیی دۆستانە لەگەڵ سەرجەم وڵاتان لەسەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندییە ھاوبەشەکان و وەلانانی ناکۆکی و گرژییەکان، ھەروەھا باسی لەوە کردوە، عێراق دوای سەرکەوتن بەسەر تیرۆردا رۆڵی بەرچاوی خۆی لە ناوچەکەدا دەگێرێت.

ئاماژە بەوەش کراوە، بەرھەم ساڵح جەختی لە گرنگیی بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان پەرلەمانی ھەردوو وڵات کرد لە رێگای گفتوگۆ و ئاڵۆگۆڕکردنی بیرورا کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ھەردوو وڵات بکات.

دواتر سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی لوبنان پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و لوبنانی بەرز نرخاند و ئاماژەی بەوە کرد، عێراق بەیەکڕیزیی گەلەکەی و سەرکەوتنی بەسەر داعش و دەربازبوونی لە سەخترین مەترسی بووە سومبولێکی گەورە لە ناوچەکەدا.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 52863

Your Comment

You are replying to: .
captcha