بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، حامی ئاکسۆی رایگەیاند: "هیچ وڵاتێک مافی ئەوەی نییە دوور لە یاسا و دیموکراسی دەستوەربداتە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی وڵاتێکی دیکە و خۆی وەک سەرچاوەی رەوایەتییدان بە ئەنجامەکان، ببینێت".
ئاکسۆی جەختی لەوەکردەوە کە تورکیا وڵاتیکی دیموکراتی و یاسا تیایدا سەروەرە و هەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئاداریش لە کەشێکی دیموکراتی و شەفافدا و لە ئاشتی و ئارامییدا بەڕێوەچوون و رایگەیاندووە: "ئەوەی کە بنەڕەتییە ئەوە ئیرادەی دەنگدەر بە تەواوەتی لە سندووقەکاندا رەنگبداتەوە و پێویستە هەمووان لەو چوارچێوەیەدا رێز لە خەباتی یاسایی و دیموکراتی بگرن".
گوتەبيژەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا هەروەها رایگەیاندووە:
"سەرچاوەی رەوایەتیی هەڵبژاردنەکان، ئیرادەی گەلە. ئەوەشی کە دیاریی دەکات ئەم ئیرادەیە بە چ شێوەیێک لە سندووقەکاندا رەنگی داوەتەوە، هەڵسەنگاندن بۆ پڕۆسەی تانەکان دەکات و بە ئەنجامیان دەگەیەنێت، دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنە. هیچ وڵاتێک مافی ئەوەی نییە دوور لە یاسا و دیموکراسی دەستوەربداتە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی وڵاتێکی دیکە و خۆی وەک سەرچاوەی رەوایەتییدان بە بە ئەنجامەکان، ببینێت".
"هەڵوێست و خووی دژە دیموکراسی بە هیچ شێوەیێک ناتوانن پێگەیشتوویی دیموکراسیی تورکیا بخەنە ژێر پرسیارەوە. گەلی تورک لە رێگەی رێژەی بەشداریی بەرزەوە لە هەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئاداردا، پابەندیی خۆی بە دیموکراسیی نیشان داوە. لە لایێکی دیکەشەوە، بڕیاری گەلی تورک بۆ بژاردەی سەقامگیریی و متمانە لە رێگەی ئەو ئەنجامانەی کە سندووقەکانەوە دەرچوون، تۆمارکراوە".
سەرچاوە: ئانادۆڵۆ
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment