هاوسەرۆکەکانی هەدەپە: به‌ ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن لاپه‌ڕه‌یێكی نوێ ده‌كه‌ینه‌وه‌

بەشی تورکیا- هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په‌ رایده‌گه‌یه‌نن، به‌ ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن لاپه‌ڕه‌یێكی نوێ ده‌كه‌نه‌وه‌ و هه‌ده‌په‌ ره‌خنه‌ له‌خۆی ده‌گرێت و گوێ ده‌داته‌ گه‌ل. راشیدەگەیەنن، گه‌ل دژی سیاسه‌تی قه‌یووم ده‌نگی دا.

کوردپرێس:

په‌روین بوڵدان و سه‌زای ته‌مه‌لی هاوسه‌رۆكانی پارتی دیموكراتی گەلان (هه‌ده‌په‌) له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا را‌یانگەیاند "هه‌ده‌په‌ ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌رز ده‌نرخێنن و گه‌ل دژی سیاسه‌تی قه‌یووم ده‌نگیان دا".

ئاماژەیان بەوەش دا، به‌ ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ ده‌كه‌نه‌وه‌ و هه‌ده‌په‌ ره‌خنه‌ له‌خۆی ده‌گرێت و گوێ لە گەل دەگرێت.

ھاوسەرۆكانی ھەدەپە دەڵێن "فشاره‌كان له‌سه‌ر پارته‌كه‌مان له‌ به‌رزترین ئاستدا بوون، به‌ڕێوه‌به‌ر، ئه‌ندام و لایه‌نگرانی ئێمه‌ ده‌ستگیر و زیندانی كران، هه‌روه‌ها بایكۆتی راگه‌یاندن به‌ شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئێمه‌ هه‌بوو كه‌ له‌ مێژوودا نه‌بینراوه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش پارته‌كه‌مان سه‌ركه‌وت. به‌م شێوه‌یه‌ ئیراده‌ی گه‌ل له‌ دژی سیاسه‌تی قه‌یومه‌كان ده‌ركه‌وتووه‌، ھەروەھا هاوپه‌یمانه‌تیی ئاكه‌په‌- مه‌هه‌په‌ شكستی هێنا، ئه‌مه‌ لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێی هه‌ڵدایه‌وه‌".

له‌ هه‌ندێك شوێن پارته‌كه‌مان پاشه‌كشه‌ی كرد، له‌ ماوه‌یێكی كورتدا ده‌رباره‌ی ئه‌و ناوچانەی له‌ده‌ست دراون هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌كرێت و كه‌موكوڕی و هه‌ڵه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كرێن، رەخنە لەخۆ گرتن یه‌كێك له‌ بنه‌ماسه‌ره‌كییه‌كانی ئێمه‌یه‌، هه‌تا دوایین سات ئه‌و متمانه‌یه‌ ده‌پارێزین كه‌ گه‌له‌كه‌مان به‌ ئێمه‌ی به‌خشیوه‌ و دەرس لە كێماسییه‌كانی خۆمان وه‌رده‌گرین".

رۆژی 31/3/2019، ھەڵبژاردنی شارەوانییەكان لە توركیا بەڕێوە چوو، لەو ھەڵبژاردنەدا ئاكەپە پارتی دەسەڵاتداری توركیا ئەنقەرە و ئیستانبوڵی لەدەستدا و ھەدەپەش نەیتوانی سەرۆكایەتیی شارەوانی چەند شارێكی كوردستانی تورکیا بە دەست بھێنێتەوە.

News Code 52852

Your Comment

You are replying to: .
captcha