سەركونسوڵی گشتیی ئێران بڕیاری خۆڕاییبوونی ڤیزای وڵاتەكەی بۆ گەشتیارانی عێراقی راگەیاند

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پاش ئەوەی حکوومەتی فیدراڵی عێراق بڕیاری خۆڕایی بوونی ڤیزەی بۆ گەشتیارانی ئێرانی ڕاگەیاند سەرکونسوڵی ئێران لەسلێمانی گوتی لە ئەمڕۆ یەکی نیسانەوە ڤیزەی بێ بەرانبەر بۆ گەشتیارانی عێراقی دەردەکرێت.

کوردپرێس:

سەركونسوڵی گشتیی ئێران لە شاری سلێمانی داوا لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكات، چیدی ئەو 25 هەزار دینارە لە هاووڵاتییانی ئێرانی وەرنەگرن كە لەكاتی سەردانی هەرێمی كوردستاندا لێیان وەردەگرن. بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەكانی نێوان حکوومەتی هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێرانیش دەڵێت، بۆ وەڵامی ئەوە چاوەڕێی بڕیاری بەغدا دەكەن.

عەبدوڵڵا ئاكرەیی، بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەكانی حکوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران، بە (رووداو)ی راگەیاند: "ئەوەی من ئاگادارم بڕیارە لە رۆژی یەكی نیسانەوە، لایەنی ئێرانی ئەو پارەیە هەڵبگرێت كە لە بەرامبەر ڤیزا وەریدەگرێت، سەبارەت بە هەرێمی كوردستانیش تاوەكو ئێستا هیچ شتێك لە وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە بە فەرمی بۆ ئێمە نەهاتووە كە چیدی پارەی ڤیزا لە هاووڵاتیانی ئێرانی وەرنەگرین".

گوتیشی: "لایەنی ئێرانی داوایان لە ئێمە كردووە، بەڵام ئێمە پابەندین بە رێنماییەكانی بەغدا، پێویستە بەغدا بە فەرمی هەرێمی كوردستان ئاگادار بكاتەوە بۆ ئەوەی ئەو پارەیە هەڵبگیرێت".

سەعدوڵڵا مەسعوودیان، سەركونسوڵی گشتیی ئێران لە سلێمانی رۆژی 31-3-2019 لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەڤانیدا بڕیاری خۆڕاییبوونی ڤیزای وڵاتەكەی بۆ گەشتیارانی عێراقی راگەیاند و گوتی: "بە خەڵكی هەرێمی كوردستانی رادەگەیەنم كە لە یەكی نیسانی 2019 وە ڤیزای ئێران بە خۆڕایی دەبێت و هاووڵاتیانی بەڕێزی پارێزگای سلێمانی و هەرێمی كوردستان دەتوانن سەردانی نووسینگە گەشتیارییەكان بكەن و ڤیزای خۆڕایی بۆ ئێران وەربگرن".

هەروەها گوتی: "لەمەودوا ڤیزا لە پاسپۆرتی خەڵك نادەین، تەنانەت مۆری چوون بۆ ئێران و گەڕانەوەش لە پاسپۆرتیان نادەین، ئەمەش لە پێناو مانەوەی زیاتری پاسپۆرتەكانتان و هەروەها رەواندنەوەی نیگەرانییەكانتان".

كونسوڵی ئێران لە سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە لەگەڵ حکوومەتی عێراق لەسەر ئەوە رێككەوتوون و عێراقیش پارە وەرناگرێت. هیواشی خواست حکوومەتی عێراق وەڵامی ئەرێنی بە پێشنیازی كۆماری ئیسلامی ئێران بداتەوە كە "ڤیزای چەندجارەی شەش مانگە و یەك ساڵەش بكرێنە خۆڕایی. مەسعودیان هیواشی خواست حکوومەتی هەرێمی كوردستانیش ئەو 25 هەزار دینارەی كە وەك باجی هاتنەژوورەوە لە ئێرانییەكانی وەردەگرێت، هەوڵ بۆ نەهێشتنی بدات.

News Code 52842

Your Comment

You are replying to: .
captcha