به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30ی ئاداری 2019 هێزه‌کانی سووریای دیموکراتی (هه‌سه‌ده) هه‌شت گۆڕی به‌کۆمه‌ڵیان له گوندی فهخفیه له ڕه‌قه دۆزیوه‌ته‌وه که 304 ته‌رمی تێدا بوووه كه سه‌رجه‌میان که‌سانی مه‌ده‌نی بوون و له‌لایه‌ن چه‌کدارانی داعشه‌وه کوژران و به‌کۆمه‌ڵ ژێر خاک کراون.
یاسر خه‌میس به‌رپرسی ئه‌و تیمانه‌ی که دوای لێکۆڵینه‌وه توانیویانه گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان بدۆزنه‌وه و ته‌رمه‌کان ده‌ربهێننه‌وه ڕایگهیاندوووه: به زووترین کات دوای ئاشکرابوونی ناسنامه‌ی ته‌واوه‌تی ته‌رمه‌کان ڕاده‌ستی که‌سوکاریان ده‌کرێنه‌وه.
شایانی باسه؛ ڕه‌قه که داعش وه‌ک "پایته‌ختی خه‌لافه‌ته‌که‌ی" ناساندى و دواتر له‌سه‌ر ده‌ستی شه‌ڕڤانان و هاوکاریی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی ڕزگار کرا و ئێستا سه‌ربارى هه‌ڵمه‌تى ئاوه‌دانکردنه‌وه، هێزه‌کانی هه‌سه‌ده سه‌رقاڵی گه‌ڕان و پشکنینن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی بوونه‌ته قوربانیی توندوتیژییه‌کانی داعش له‌و ناوچانه و تا ئێستا ژماره‌یێک گۆڕی به‌کۆمه‌ڵ دۆزراونه‌ته‌وه و ده‌رکه‌وتوووه و زۆربه‌ی قوربانییه‌کان که‌سانی مه‌ده‌نی بوون که ژن و منداڵیشیان تێدا بوووه.
سه‌رچاوه: هاوارنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment