له‌ گه‌وره‌شاره‌کانی تورکیا به‌ربژێره‌کانی هاوپه‌یمانیی گه‌ل سه‌رده‌که‌ون

به‌شی تورکیا- ته‌نها ڕۆژێک تا به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کانی تورکیا ماوه‌ و به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیای ڕاپرسیی ئۆراسیا ئه‌نجامی دوایین ڕاپرسیی ئه‌و کۆمپانیایه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کان بڵاو کرده‌وه‌ و ڕای‌گه‌یاند: به‌ربژێره‌کانی هاوپه‌یمانیی گه‌ل له‌ گه‌وره‌شاره‌کانی ئه‌سته‌نبۆڵ، ئه‌نقه‌ره‌ و ئێزمیر ده‌نگێکی زیاتر له‌ به‌ربژێره‌کانی هاوپه‌یمانیی جمهوور وه‌ده‌ست ده‌هێنن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ته‌نها یه‌ک ڕۆژ تا به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کانی تورکیا ماوه‌ و که‌ماڵ ئۆزکراز به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیای ڕاپرسیی ئۆراسیا ئه‌نجامی دوایین ڕاپرسیی ئه‌و کۆمپانیایه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کان بڵاو کرده‌وه‌ و گوتی: له‌ گه‌وره‌شاره‌کانی ئه‌سته‌نبۆڵ، ئه‌نقه‌ره‌ و ئێزمیر به‌ربژێره‌کانی هاوپه‌یمانیی گه‌ل ده‌نگێکی زیاتر له‌ به‌ربژێره‌کانی هاوپه‌یمانیی جمهوور وه‌ده‌ست ده‌هێنن.

ئه‌نجامی دوایین ڕاپرسیی کۆمپانیای ئۆراسیا له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌ شێوه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ ئه‌کره‌م ئیمام ئۆغڵۆ به‌ربژێری هاوپه‌یمانیی گه‌ل و سه‌ر به‌ پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا (CHP) 52.2 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان وه‌ده‌ست ده‌هێنێت و بینالی یێڵدرم کاندیدی هاوپه‌یمانیی گه‌ل و سه‌ر به‌ پارتی داد و گه‌شه (AKP)‌ 46.1 له‌سه‌دی ده‌نگ وه‌ده‌ست ده‌هێنێت.

مه‌نسوور یاواش کاندیدی هاوپه‌یمانیی گه‌ل له‌ CHP له‌ ئه‌نقه‌ره‌ 54.8 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان مسۆگه‌ر ده‌کات و مێهمه‌ت ئۆزهاسکی کاندیدی هاوپه‌یمانیی جمهوور و سه‌ر به‌ AKP ته‌نها 44.1 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان وه‌ده‌ست ده‌هێنێت.

له‌ ئێزمیریش تۆنچ سویر کاندیدی هاوپه‌یمانیی گه‌ل له‌ CHP له‌سه‌دا 66.4ی ده‌نگه‌کان وه‌ده‌ست ده‌هێنێت و سه‌رکه‌وتن به‌ سه‌ر نیهاد زیبکچی کاندیدی هاوپه‌یمانیی جمهووری سه‌ر به‌ ئه‌که‌په‌ وه‌ده‌ست ده‌هێنێت که‌ ته‌نها 32.2 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کانی وه‌ده‌ست هێناوه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی Diken

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52825

Your Comment

You are replying to: .
captcha