به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ته‌نها یه‌ک ڕۆژ تا به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کانی تورکیا ماوه و که‌ماڵ ئۆزکراز به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیای ڕاپرسیی ئۆراسیا ئه‌نجامی دوایین ڕاپرسیی ئه‌و کۆمپانیایه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کان بڵاو کرده‌وه و گوتی: له گه‌وره‌شاره‌کانی ئه‌سته‌نبۆڵ، ئه‌نقه‌ره و ئێزمیر به‌ربژێره‌کانی هاوپه‌یمانیی گه‌ل ده‌نگێکی زیاتر له به‌ربژێره‌کانی هاوپه‌یمانیی جمهوور وه‌ده‌ست ده‌هێنن.
ئه‌نجامی دوایین ڕاپرسیی کۆمپانیای ئۆراسیا له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کان به شێوه‌ی خواره‌وه‌یه:
له ئه‌سته‌نبۆڵ ئه‌کره‌م ئیمام ئۆغڵۆ به‌ربژێری هاوپه‌یمانیی گه‌ل و سه‌ر به پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا (CHP) 52.2 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان وه‌ده‌ست ده‌هێنێت و بینالی یێڵدرم کاندیدی هاوپه‌یمانیی گه‌ل و سه‌ر به پارتی داد و گه‌شه (AKP) 46.1 له‌سه‌دی ده‌نگ وه‌ده‌ست ده‌هێنێت.
مه‌نسوور یاواش کاندیدی هاوپه‌یمانیی گه‌ل له CHP له ئه‌نقه‌ره 54.8 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان مسۆگه‌ر ده‌کات و مێهمه‌ت ئۆزهاسکی کاندیدی هاوپه‌یمانیی جمهوور و سه‌ر به AKP ته‌نها 44.1 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان وه‌ده‌ست ده‌هێنێت.
له ئێزمیریش تۆنچ سویر کاندیدی هاوپه‌یمانیی گه‌ل له CHP له‌سه‌دا 66.4ی ده‌نگه‌کان وه‌ده‌ست ده‌هێنێت و سه‌رکه‌وتن به سه‌ر نیهاد زیبکچی کاندیدی هاوپه‌یمانیی جمهووری سه‌ر به ئه‌که‌په وه‌ده‌ست ده‌هێنێت که ته‌نها 32.2 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کانی وه‌ده‌ست هێناوه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی Diken
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment