به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، یه‌ک ڕۆژ تاکوو به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کانی تورکیا ماوه و ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له به‌رنامه‌ی ڕاسته‌وخۆی که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی TRTدا ڕه‌خنه‌ی له کۆمپانیا ڕاپرسییه‌کان گرت و ڕای‌گه‌یاند: من پێموایه که به دوای هه‌ڵبژاردن سه‌رجه‌م کۆمپانیا ڕاپرسییه‌کان مایه‌پووچ ده‌بنه‌وه. ئێستاکه چ شاره‌وانییه‌کانمان و چ خودی حیزبه‌که‌مان هاوکارییێکی زۆریان له‌گه‌ڵ کۆمپانیا ڕاپرسییه‌کان هه‌یه. ئه‌نجامێکی جیاواز له‌و کۆمپانیا ڕاپرسییانه‌وه به ئێمه ده‌گات که ئاشکرایه ئه‌و کۆمپانیایانه نایانه‌وێت پێشبینییێکی دروستیان له هه‌ڵبژاردن ببێت. ئه‌و کۆمپانیایانه یان به‌پێی سفارشی هه‌ندێک که‌س ئه‌نجامه‌کان ڕاده‌گه‌یێنن یان له گۆڕه‌پانی ڕکابه‌ریدا بۆ دروست‌کردنی هاوسه‌نگی له ئه‌نجامه‌کان ئه‌و کاره ئه‌نجام ده‌ده‌ن. تا ئه‌و کاته‌ی که هه‌وڵگه‌لێکی وا له‌ئارادا بێت گه‌یشتن به ئه‌نجامێکی سالم نامومکینه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه: پێشبینییه‌کان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه که به‌شداری 85 بۆ 86 له‌سه‌دیمان له هه‌ڵبژاردن ده‌بێت و ئه‌مه ڕه‌قه‌مێکه که تورکیا ده‌کاته نموونه‌یێکی بێ‌وێنه له جیهاندا. دیموکراسی له شاره‌کانه‌وه ده‌ست پێده‌کات به‌تایبه‌ت به‌شداری له هه‌ڵبژاردن له گه‌وره‌شاره‌کان گرینگایه‌تییێکی زۆری هه‌یه. به‌شداری 30 له‌سه‌دی گه‌وره‌شاره‌کانی تورکیا له هه‌ڵبژاردن به لامانه‌وه گرنگه. له کاتێکدا ده‌ڕوانینه مه‌یدانی شاره‌کان بۆمان وا ده‌رده‌که‌وێت که ئاستی به‌شداری له هه‌ڵبژاردن زۆر له‌سه‌ره‌وه‌یه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment