هاوپه‌یمانان ئاماری قوربانییانی مه‌ده‌نی له‌ عێراق و سووریا ئاشکرا ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژه‌داعش دان به‌وه ‌داده‌نێت که‌ له‌ ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوودا به‌هۆی هێرشه‌ ئاسمانییه‌کانه‌وه‌ زیاتر له‌ هه‌زار که‌سی مه‌ده‌نی به‌ هه‌ڵه‌ له‌ عێراق و سووریا کوژراون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی که‌ ئه‌مه‌ریکا سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاندوووه‌: له‌ سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر چه‌کدارانی داعش له‌ عێراق و سووریا له‌ ئابی 2014 و تا مانگی شوباتی ئه‌مساڵ 34 هه‌زار هێرشی ئاسمانی ئه‌نجام دراوه‌.

وه‌ک له‌ به‌یاننامه‌که‌دا هاتوووه‌؛ به‌هۆی هێرشه‌ ئاسمانییه‌کانه‌وه‌ بۆ سه‌ر چه‌کدارانی ڕێکخراوی داعش له‌ عێراق و سووریا 1250 هاووڵاتی مه‌ده‌نی له‌و دوو وڵاته‌ "بێ مه‌به‌ست و به ‌هه‌ڵه‌ کوژراون".

هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی جه‌ختی کردوووه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر "هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌کانیان بۆ وردبینی کردن و به‌رنامه‌ بۆداڕێژراو له ‌کاتی ئه‌نجامدانی هێرشه‌کانیان بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی کاریگه‌ری و زیان له‌سه‌ر هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی و شوێنی نیشته‌جێبوونیان."

له‌لایێکی دیکه‌وه‌ ڕێکخراوی "ئایرواز" که‌ ڕێکخراوێکی ناحکومیه‌ و کار له‌سه‌ر به‌دواداچوون و ئه‌رشیف کردنی پاشماوه‌ی کرده‌وه‌ سه‌ربازییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و قوربانییانی مه‌ده‌نی ده‌کات، پێشتر ئاشکرای کردبوو که‌ به‌هۆی هێرشه‌ ئاسمانییه‌کانی هاوپه‌یمانانه‌وه‌ حه‌وت هه‌زار و 595 مه‌ده‌نی کوژراون.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52814

Your Comment

You are replying to: .
captcha