یەکێتی: پڕۆژەیێکمان سەبارەت بە پشكەكانمان لە كابینەی داهاتووی حكوومەت بۆ پارتی ناردووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆبوونەوەی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆتایی هات و ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی ئەوە دەخاتە ڕوو كە لە كۆبوونەوەکەدا پرۆژەیێكیان سەبارەت بە پشكەكانیان لە كابینەی داهاتووی حكوومەت بۆ پارتی ناردووە و رەتیشی كردەوە كە تا ئێستا لەگەڵ پارتی رێككەوتبن.

کوردپرێس:

پاش نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی 29ی ئازاری 2019 کۆبوونەوەی ئەندامانی سەرکردایەتیی یەکێتی بە سەرپەرشتیی كۆسرەت رەسول عەلی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی بۆ تاووتوێكردنی پرسی پشكەكانی یەكێتیی لە كابینەی داهاتووی حكوومەتی هەرێم لە هەولێر بەڕێوە چوو و پاش کۆبوونەوەکە عیماد ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: "لە کۆبوونەوەکەی مەکتەبی سیاسیدا تاووتوێی پێشنیازەکانی پارتیمان بۆ پشکەکانمان لە کابینەی نوێی حکو.مەت کرد و پڕۆژەیێکمان ئامادە کرد، تایبەت بەو پرسە."

ناوبراو ئەوەشی خستە ڕوو كە هەر ئەمشەو پڕۆژەکەیان داوەتە پارتی دیموکراتی کوردستان و چاوەڕوانی وەڵامی ئەو حزبەن.

ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئەو دەنگۆیانەشی ڕەت کردەوە کە باس لە ڕێکەوتنیان دەکەن لەگەڵ پارتی و وتی: "بەهیچ شێوەیێک ڕێکنەکەوتووین لەسەر ئەو داخوازییانەی ئێمە دەمانەوێت"

سەبارەت بە پرسی كۆبوونەوە چاوەڕوانكراوەكەی سبیەنێیان لەگەڵ پارتی عیماد ئەحمەد: "نازانین تاوەکوو سبەینێ چی ڕوودەدات، چاوەڕوانی وەڵامی پارتی دەکەین".

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 52812

Your Comment

You are replying to: .
captcha