بەغدا ڕەتی دەکاتەوە هەولێر نەوتی ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ کردبێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی نەوتی عێراق ره‌تی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێم نەوته‌كه‌ی لەرێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە هه‌نارده ‌كردبێت.

کوردپرێس:

پێش چەند ڕۆژ بلێسە جەبار فەرمان، ئەندامی پەرلەمانی عێراق پێش چەند ڕۆژ وتبووی حکوومەتی هەرێم تا ئێستا یەک تەنەکە نەوتی ڕادەستی بەغدا نەکردووە و هەر ئەوەش دەبێتە مەترسی بۆ ئەوەی مووچەی بە شاەکەوت بگەڕێتەوە چوونکە مەرجی ناردنی بودجە لە بەغداوە ئەوەیە هەولێر ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی بەغدا بکات.

ئەو لێدوانەی بڵێسە فەرمان کاردانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا و ئێستاش لە لێدوانێکدا رایگەیاند: "هۆشدارییەکانم جێگەی خۆی گرت و ماوەی چەند رۆژێکە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستی بە هەناردەکردنی نەوت کردووە لە ڕێگای سۆمۆوە"

عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق بە پێگه‌ی (ناس)ی ڕاگەیاندوه‌ كه‌ وەزارەتمان هیچ راگەیەندراو و لێدوانێكی سەبارەت بە هەناردەكردنی نەوتی هەرێم لەرێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە بڵاونەكردۆتەوەو ئەو لێدوان و راگەیەندراوانەشی كە لەمیدیاكان بەناوی وەزارەتەوە بڵاوكراوەتەوە بێ‌ بنەمان و راست نیین.

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌ كه‌ هۆكاری نەناردنی ئەو بڕە نەوتەی كە لەرێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا دیاری كراوە بۆ ململانێی حزبی ناو هەرێمی كوردستان گەڕاندەوە .

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ بەپێی یاسای بودجه‌ی 2019ی عیراق دەبێت هەرێمی كوردستان رۆژانە بڕی 250 هەزار بەرمیل لەرێگەی كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) هەناردە بكات.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 52811

Your Comment

You are replying to: .
captcha