وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق داوای چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا ده‌كات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق جارێكی تر دژی بوونی هێزه‌كانی توركیای له‌سه‌ر خاكی عێراق راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه ‌كرد كه‌ سه‌روه‌ریی عیراق چه‌قی گوتاره‌كانمانه‌.

کوردپرێس:

ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ سه‌روه‌ریی عیراق بنه‌مای گوتاره‌كانمانه‌و ته‌ئكیدیشی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌ڵوێستێكی یه‌كگرتوویان هه‌یه‌و دژی بوونی هێزه‌كانی توركیان له‌سه‌ر خاكی عیراق.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق باسی کۆنگرەی لووتکەی عەرەبییشی کرد و ڕایگەیاند: کۆبوونەوەی ئامادەکاریی وەزیرانی دەرەوەی عەرەب لە کۆنگرەی لوتکەی عەرەبی لە تونس ئەمڕۆ دەستیکردووە بە کارەکانی و، محەمەد حەکیم وەزیری دەرەوەی عێراق وەک نوێنەری عێراق بەشداریی کردووە.

له‌باره‌ی دانپێدانانی ئه‌مریكاش به‌سه‌روه‌ری ئیسرائیل به‌سه‌ر جۆلاندا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ره‌تیكردۆته‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ی ئیعتراف به‌وه‌ بكات.

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ چه‌ندین بنكه‌ی سه‌ربازی توركیا له‌سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان و له‌ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی دیموكراتی كوردستاندا بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ بوونیان هه‌یه‌و و له‌ماوه‌ی رابردووشدا هاوڵاتیانی ناوچه‌ی شیلادزێ هێرشیان كرده‌ سه‌ر بنكه‌یێكی سوپای توركیا و داوای ده‌رچوونیان له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كرد.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 52810

Your Comment

You are replying to: .
captcha