بەپێی هەواڵی کوردپرێس دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی بزاڤی نەتەوەپەرەستی تورکیا (MHP) لە لێدوانێکدا ڕەخنەی توندی لە جەهەپە گرتووە و دەڵێت ئیدارەی ئەو حیزبە کەوتۆتە دەست پەکەکە. ئەو جەهەپەیەی ئێستا هەیە لەگەڵ ئەو حیزبەی ئەتاتورک دایمەزراند زۆر جیاوازە. هەر ئەم جەهەپەیە دەنگی بە کوردستان داوە. ئێستاش هەوڵی ئەوە دەدات کەسانێک بۆ پۆستی شارەوانییەکان سەر بخات کەپێوەندییان لەگەڵ پەکەکە هەیە. مامەڵەی لەگەڵ هەدەپە کردووە و شارەوانییەکانی تورکیایان پێشکەش دەکات.
سەرۆکی حیزبی مەهەپە زیادیشی کرد: "هاوپەیمانێتیی زیللەت" داوای یارمەتی لە پەکەکە و فەتۆچییەکان دەکات. بە برا کوردەکانم دەڵێم وەرن با ئەو داوانەی بۆیان ناوینەتەوە هەڵیانبگرین و هەموومان بێینە ژێر چەتری کۆمار و هاوپیمان بین. دەبێت هەموو ڕۆڵەکانی ئەم نیشتمانە یەک بن.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment