ئاسایی‌کردنه‌وه‌ی دۆخی که‌رکووک به‌نده‌ به‌ ڕێککه‌وتنی نێوان پارتی و یه‌کێتییه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی لقی كه‌ركووكی پارتی ڕای‌گه‌یاند که‌ پاش ڕێککه‌وتنی کۆتاییی ئه‌م حیزبه‌ له‌گه‌ڵ یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان له‌سه‌ر پێکهێنانی حکوومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی کوردستان، هه‌وڵه‌کان بۆ ئاسایی کردنه‌وه‌ی دۆخی که‌رکووک چڕ ده‌کرێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌ریوان جه‌لال به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی لقی كه‌ركووكی پارتی به‌ (باسنیووز)ی ڕاگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانی کوردستان ڕێككه‌وتنێكی مه‌بده‌ئی هه‌یه‌ له‌سه‌ر دۆخی كه‌ركووک و چ كاتێک پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێم ڕێكبكه‌ون ئه‌وكاته‌ كار ده‌كرێت بۆ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی دیكه‌ كه‌ بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووكه‌."

ناوبراو گوتیشی: "پارتی و یه‌كێتی پێكه‌وه‌ لێژنه‌یان بۆ ئاسایی کردنه‌وه‌ی دۆخی که‌رکووک ده‌ڕواته‌ به‌غدا و له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراقی ده‌كه‌ونه‌ گفتوگۆوه‌".

مه‌ریوان جه‌لال باسی له‌وه‌ کرد: "پارتی به‌ به‌رده‌وامی كاری كردوووه‌ و ئێستاش له‌ هه‌وڵدایه‌ بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووک و مه‌رجی پارتیشی ڕوونه‌ له‌سه‌ر دۆخی كه‌ركووک كه‌ بریتییه‌ له‌وه‌ی كۆتایی به ‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی له‌ شاره‌كه‌ بهێنرێت و شه‌رعییه‌ت و یاسا بۆ داموده‌زگا مه‌ده‌نییه‌كان بگه‌ڕێته‌وه‌".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52802

Your Comment

You are replying to: .
captcha