سەرۆک کۆماری عێراق و نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازیی کرد لە نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان و لە دیداری نێوانیاندا جەختی کردەوە لە پێویستیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و دوورخستنەوەی وڵات لە ململانێکانی ناوچەکە.

کوردپرێس:

بەپێی راگەیەنراوی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق بەرهەم ساڵح ڕۆژی سێشەممە 29ی کانوونی یەکەمی 2020 لە کۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیی کرد لە جنین هەینس بلاسخارد نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق.

هەز بە پێی ڕاگەیێندراوەکە لە دیدارەکەدا کۆی پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی وڵات و گۆرانکارییەکانی ناوچەکە گفتوگۆی لەبارەوە کرا و جەختکرایەوە لە پێویستی بەھێزکردنی دەسەڵاتی دەوڵەت و زامنکردنی ئاسایشی گشتی و رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی تاوانە تیرۆریستییەکان کە ژیان و ماڵ و موڵکی هاووڵاتیان دەخاتە مەترسییەوە، ھاوکات دووپاتکرایەوە لەگرنگی زامنکردنی سەلامەتی دامودەزگاکانی حکومەت و نێردە دیبلۆماسییەکان لە هەر دەستدرێژیەک.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا مەلەفی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی داهاتوو و تاوتوێ کرا و جەختکرایەوە لەگرنگی رەخساندنی کەشێکی لەبار بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان دوور لە گوشار و بەکارهێنانی چەک، هەروەها دابینکردنی پێداویستییە تەکنیکی و کارگێڕییەکان، بەجۆرێک زامنی پاک و بێگەردی ھەڵبژاردنەکە بکات و رێگریش بکات لە ئەنجامدانی ساختەکاری و یاریکردن بە خواستی دەنگدەران.

هەر لەو دیدارەدا پێشهاتەکانی دۆخی هەرێمایەتی گفتوگۆی لەبارەوە کرا و تەئکیدیشکرایەوە لەپێویستی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە، دووپاتیشکرایەوە لە پابەندبوونی عێراق بە رەتکردنەوەی ململانێکان و خۆبەدوورگرتن لەوەی ببێت بە گۆرەپانێک بۆ ململانێکان.

News Code 528

Your Comment

You are replying to: .
captcha