به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌زایی ته‌مه‌لی هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP) که له سلیوانی سه‌ر به پارێزگای دیاربه‌کر قسه‌ی ده‌کرد له لێدوانێکدا گوتی: دۆخی ئه‌مڕۆکه‌ی تورکیا زۆر سه‌خته، ده‌سه‌ڵاتدارێتیی سیاسی ئه‌م وڵاته‌ی به‌ره‌و لێواری له‌ناوچوون بردوووه. 5-6 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له حاڵێکدا که هیوای ئاشتی له‌م وڵاته سه‌ری هه‌ڵدابوو ئه‌مانه به‌رنامه‌ی له‌ناوبردنی ئاشتییان داڕشتبوو. گۆشه‌گیریی هه‌میشه‌یییان ده‌ست پێ‌کرد، ڕێککه‌وتننامه‌ی دولمه باخچه‌یان تێکدا و مێزی دانووستانه‌کانیان له‌ناو برد. ئێستاکه‌ش به کورد ده‌ڵێن "ون بن و له‌م وڵاته بڕۆن" بۆ هیچ جێگه‌یێک ناچین، ئێره وڵاتی ئێمه‌یه. ئێمه تا ئه‌و کاته‌ی که له وڵاتی هاوبه‌شماندا بنه‌مای دیموکراتیک، لائیک، فره‌خواز و جمهوورییه‌تمان دانه‌مه‌زراندوووه درێژه به خه‌باته‌کانمان ده‌ده‌ین. بیر له‌وه ده‌که‌نه‌وه به به‌کارهێنانی ئامێری ئایین له‌سه‌ر سیاسه‌ت، هه‌ڵاوارده‌یی و دوژمنکاریی کورد ده‌توانن له ده‌سه‌ڵات بمێننه‌وه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ئاماژه‌ی به ستراتێژیی HDP له‌م خوله‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان کرد که له‌سه‌ر نه‌ناساندنی کاندید بۆ گه‌وره‌شاره‌کانی تورکیا بنیات نراوه و گوتیشی: ئه‌گه‌ر ئێمه له بازنه‌یێکی ده‌نگداندا کاندیدمان نه‌ناساندوووه بزانن له به‌رانبه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارێتییه به‌ره‌نگاربوونه‌وه بۆ ئاشتی و دیموکراسیمان ده‌ست پێکردوووه. ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌م بابه‌ته ده‌رک ناکه‌ن یان نایانه‌وێت ده‌رکی بکه‌ن هێرش ده‌که‌نه سه‌ر ئێمه. ئێمه لێره‌ین و هه‌ڵوێستمان ڕوونه، له به‌رانبه‌ر زوڵمدا سه‌ر دانانه‌وێنین و چۆک داناده‌ین و ته‌نها ئامۆژگاری من بۆ ئێوه ئه‌مه‌یه که حه‌تمه‌ن له‌م هه‌ڵبژاردنه به‌شداری بکه‌ن.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment