پارتی ڕەتی دەکاتەوە هه‌وڵی وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگاری نه‌ینه‌وای دابێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ په‌رله‌مانی عێراق ڕاپۆرته‌کان له‌باره‌ی هه‌وڵی ئه‌و حیزبه‌ بۆ وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگاری نه‌ینه‌وا ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 27ی ئاداری 2019 دیار به‌رواری نوێنه‌ری پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق به‌ شه‌فه‌ق نیووزی ڕاگه‌یاند: ڕاپۆرته‌کان له‌باره‌ی هه‌وڵی پارتی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگاری نه‌ینه‌وا له‌ باکووری ڕۆژئاوای ئه‌و وڵاته ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه‌ و ئه‌و هه‌واڵانه‌‌ دوورن له‌ ڕاستییه‌وه‌.

ناوبراو ته‌ئکیدی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ پارتی خواستێکی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگاری نه‌ینه‌وا نییه‌ و گوتیشی: ڕێککه‌وتنه‌کان له‌سه‌ر پۆستی پارێزگاری نه‌ینه‌وا گۆڕانێکی به‌ سه‌ردا نه‌هاتوووه‌ چوونکه به‌پێی ڕێککه‌وتنه‌که‌‌ پۆستی پارێزگار ئیستیحقاقی عه‌ره‌به‌ و یه‌کێک له‌ جێگرانی پارێزگاریش کورد ده‌بێت.

ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ 21ی ئه‌م مانگه له‌ ناوچه‌ى گه‌شتیاریی مووسڵدا له‌سه‌ر ڕووبارى دیجله‌ قه‌یاغێک به‌ زیاتر له‌ 200 که‌سه‌وه‌ ژێر ئاو که‌وت و به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ 120 که‌س گیانى له‌ده‌ست داوه‌ و ده‌یانى دیکه‌ش تا ئێستا ته‌رمه‌کانیان نه‌دۆزراونه‌ته‌وه‌ و دوای ڕووداوه‌که‌ی مووسڵ، په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر داوای عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌ کۆ بوویه‌وه‌ و له‌سه‌ر کارلابردنی نه‌وفل عاگوب پارێزگاری نه‌ینه‌وا و دوو جێگره‌که‌ی خرایه‌ ده‌نگدانه‌وه‌ و به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ له‌ کاره‌کانیان دوور خرانه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52790

Your Comment

You are replying to: .
captcha