به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه 27ی ئاداری 2019 هاوپه‌یمانیی نه‌سر به سه‌رۆکایه‌تیی حه‌یده‌ر عه‌بادی ڕوونكردنهوهیێكی بۆ ڕای گشتی دا سه‌باره‌ت به لێدوانی ئه‌مدواییه‌ی ناوبراو و ڕایگه‌یاند: "سیاسه‌ته‌كانی عه‌بادی و هاوپه‌یمانیی نه‌سر هه‌رگیز ڕۆژێک دژ به گه‌لی كوردی خێرله‌خۆنه‌دیو نه‌بوووه، به‌ڵكوو دژی مافیای حزبه‌كانه جا كوردی بێت یان عه‌ره‌بی".
هه‌ر له‌و ڕوونكردنه‌وه‌یه‌دا هاتوووه: "جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه بۆ ڕای گشتی، ئه‌وه عه‌بادی بوو كه ساڵی ڕابردوو مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی نارد، ئه‌وه‌ش له دوای ئه‌وه‌ی حزبه حوكمڕانه‌كان له هه‌رێم وا مامه‌ڵه‌یان ده‌كرد وه‌ک ئه‌وه‌ی داهاتی نه‌وت موڵكی ئه‌وان بێت، هاووڵاتییانی هه‌رێمیان برسی ده‌كرد و بێبه‌شیان ده‌كردن له داهاته‌كانیان".
هاوپه‌یمانیی نه‌سر جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که سروه‌ت و سامانی عێراق هی گه‌له نه‌ک فئودالیسمی حیزبی و شه‌خسی و ده‌ڵێت: هاوپه‌یمانیی نه‌سر به بێ هیچ جۆره ههڵاواردهییی ڕه‌گه‌زی و ئایینی پشتیوانی له دادپه‌روه‌ری، یه‌کسانی و نه‌ته‌وه‌خوازی عێراق ده‌کات و هه‌روه‌ها پاڵپشتی گه‌لێک به ئایین، نه‌ته‌وه و ئیتنیکی جیاوازه و دژایه‌تیی خۆی له‌گه‌ڵ خزمه‌تگوزاری سیاسی، تایفی، حیزبی و پشک پشکێنه ڕاده‌گه‌یێنێت و ئه‌وانه‌ش وه‌ک هۆکارێک بۆ له‌ناوبردنی وڵات وه‌سف ده‌کات.
سه‌رچاوه: سۆمه‌ریه نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment