به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له هه‌ژماری وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له توویته‌ردا زانیاری و وێنه‌ی یه‌كه‌م ده‌ورییه‌ی تورکیا و ڕووسیا له ناوچه‌ی ته‌ل ڕه‌فعه‌ت بڵاو كراوه‌ته‌وه و ئاماژه به‌وه کراوه که سوپای هه‌ر دوو وڵات یه‌که‌م چالاکی ده‌ورییه‌ی سه‌ربه‌خۆیان به هه‌ماهه‌نگی له ناوچه‌ی ته‌ل ڕه‌فعه‌ت باکووری سووریا ئه‌نجام دا.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیا ڕاشیگهیاندوووه: "له چوارچێوه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی پێشتر كراوه به مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنی ئاگربه‌ست له ناوچه‌ی ته‌ل ڕه‌فعه‌ت، دابین كردنی سه‌قامگیری و به‌رگرتن له هێرشكردنه سه‌ر ئه‌ندامانمان، سوپای تورکیا و سوپای ڕووسیا یه‌که‌م چالاکی ده‌ورییه‌ی سه‌ربه‌خۆیان به هه‌ماهه‌نگی ئه‌نجام دا".
شایانی باسه به‌شێکی گه‌وره له ناوچه‌ی ته‌ل ڕه‌فعه‌ت له ژێر کۆنتڕۆڵی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG)دایه و حکوومه‌تی تورکیاش هه‌وڵه‌کانی بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هێزانه له ناوچه‌که چڕ کردۆته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment