به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ی کرد که ئه‌گه‌ر ژماره‌یێک له کاندیده‌کانی ئۆپۆزیسیۆن له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کاندا سه‌ربکه‌ون ئه‌وا حکوومه‌ت ئه‌وان وه‌لاوه ده‌نێت و له جێگه‌ی ئه‌وان قه‌یووم بۆ شاره‌وانییه‌کان ده‌ستنیشان ده‌کات.
ئه‌ردۆغان له به‌رنامه‌یێکی ته‌له‌فزیۆنیدا 300 کاندیدی حیزبه ئۆپۆزیسیۆنه‌کانی به په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ "گرووپه تیرۆریستییه‌کان" تۆمه‌تبار کرد و گوتی: "پاش هه‌ڵبژاردن، ئێمه هه‌وڵه‌کانمان بۆ دوورخستنه‌وه‌ی نزیک به 300 که‌س له شاره‌وانییه‌کان ده‌ست پێده‌که‌ین. ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سانه وه‌ک شاره‌وان هه‌ڵببژێردرێن ئه‌وا حکوومه‌ت قه‌یووم له جێگه‌ی ئه‌وان داده‌نێت."
سه‌رکۆماری تورکیا ڕاشی‌گه‌یاند: پارتی کۆماریخوازی گه‌ل (CHP) و پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP) زیاتر له 300 کاندیدیان دیاری کردوووه که په‌یوه‌ندییان به پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK)وه هه‌یه.
ڕۆژنامه‌ی قه‌رار ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی به 325 که‌س ناو برد و نووسیی: میدیاکانی تورکیا ناونیشانی ئه‌و که‌سانه‌یان بڵاو کردۆته‌وه که داموده‌زگا ده‌وڵه‌تی و ئه‌منییه‌کان ڕاده‌ستی ئه‌وانیان کردوووه له حاڵێکدا که ئه‌و که‌سانه پێشینه‌ی خۆیانیان ڕاده‌ستی کۆمیته‌ی هه‌ڵبژاردن کردوووه و سه‌لماندوویانه که له ڕووی یاسایییه‌وه مه‌رجی ڕکابه‌ری له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌یان هه‌یه.
شایانی باسه؛ حکوومه‌تی تورکیا له سه‌رده‌می دۆخی نائاسایی پاش کووده‌تای بێ‌ئاکامی 2016دا نزیک به 100 شاره‌وانی له ناوچه کوردنشینه‌کان له کاره‌کانیان دوور خسته‌وه و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی له جێگه‌ی ئه‌وان وه‌ک سه‌رپه‌ر‌شت دانا؛ بابه‌تێک که به سیاسه‌تی دیاری‌کردنی "قه‌یووم" ناوبانگی ده‌رکرد.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی- شرۆڤه‌یی ئه‌حواڵ
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment