بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕۆژی سێشەمە 26ی ئازاری 2019 کابینەی حکوومەتی عادل عەبدولمەهدی کۆ بوویەوە و چەند پڕۆژەیان پەسەند کرد. یەک لە پڕۆژەکان هەڵگرتنی ڕسووماتی ڤیزەی عێراق بۆ گەشتیارانی ئێران بوو ئەوەش بەو مەرجەی لایەنی ئێرانییش هەمان ڕێنمایی بۆ گەشتیارانی عێراقی دەربکات و ڤیزەی بێ بەرانبەر بە عێراقییەکان بدات.
هەر لە دانیشتنەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا کۆمەڵێک ڕاسپاردەی ڕاوێژکاری لە بارەی پڕۆژەکانی گەشتیاری لە عێراق پەسەند کران.
شیاوی ئاماژەیە هەڵگرتنی ڕسووماتی ڤیزە بۆ گەشتیارانی ئێران و عێراقی دەستکەوتی سەردانەکەی ئەم دواییەی حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئێران بۆ بەغدا بوو کە لەو سەردانەدا هەر دوو لایەنی عێراقی و ئێرانی ڕێککەوتن کە ڤیزەی بێ بەرانبەر بۆ گەشتیارانیان دەربکەن.
Your Comment