چاره‌نووسی به‌ندکراوانی داعش له‌ سووریا نادیاره‌

به‌شی جیهان- له‌ حاڵێکدا که‌ کوردی سووریا داوا ده‌کات دادگایێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دادگایی كردنی چه‌كداره‌ به‌ندکراوه‌كانی داعش دابمه‌زرێت به‌ڵام هه‌ندێک وڵات له‌وان ئه‌مریکا ئاوڕێکی زۆر له‌و بابه‌ته‌ نه‌ده‌نه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کوردی سووریا و عێراق له‌ ماوه‌ی چوار ساڵ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش توانییان ژماره‌یێکی زۆر له‌ چه‌کدارانی ئه‌و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ ده‌ستگیر بکه‌ن. له‌ حاڵێکدا که‌ ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ ڕه‌فتاری هێزی کوردی سووریا له‌گه‌ڵ به‌ندکراوانی داعش قبووڵ ناکه‌ن به‌ڵام وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ دادگه‌یی کردنی ئه‌وان -که‌ ژماره‌یێکی زۆریان سه‌ر به‌ وڵاتانی ڕۆژئاوان- کارێکیان ئه‌نجام نه‌داوه‌.

به‌رپرسانی کوردی سووریا به‌ هه‌واڵده‌ریی ئه‌سۆشیتێدپرێسیان ڕاگه‌یاندوووه‌ که‌ باشتره‌ دادگه‌یێکی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دادگه‌یی‌کردنی 1000 چه‌کداری بیانیی داعش دابمه‌زرێت به‌ڵام زۆربه‌ی وڵاتانی هاوپه‌یمانی کوردی سووریا له‌وان ئه‌مریکا ئاوڕێکی زۆر له‌و بابه‌ته‌ ناده‌نه‌وه‌ چوونکه‌ به‌ وته‌ی جه‌یمز جێفری نوێنه‌ری ئه‌مریکا بۆ کاروباری سووریا، زیاتر له‌ 7 هه‌زار چه‌کداری داعش له‌لایه‌ن کوردی سووریاوه‌ ده‌ستگیر کراون که‌ زۆرینه‌یان سه‌ر به‌ وڵاتانی عێراق و سووریان و ده‌بێ له‌ ناو وڵاتی خۆیان دادگه‌یی بکرێن.

جه‌یمز جێفری گوتیشی: له‌باره‌ی ئه‌ندامانی ده‌ستگیرکراوی داعش دوو ئه‌وله‌وییه‌ت هه‌یه‌؛ ئه‌وله‌وییه‌تی یه‌که‌م زیندانییانی داعشی عێراق و سووریایه که‌ نزیک به‌ 7 هه‌زار که‌سن و ئه‌وله‌وییه‌تی دووهه‌میش به‌ندکراوانی داعشی وڵاتانی بیانین که‌ ده‌بێ ئه‌و وڵاتانه هه‌وڵه‌کانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و چه‌کدارانه‌ و دادگه‌یی کردنیان له‌ وڵاته‌کانیان.

ناوبراو له‌باره‌ی دامه‌زراندنی دادگه‌یێکی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دادگه‌یی کردنی چه‌کدارانی ده‌ستگیرکراوی داعش ڕاشی‌گه‌یاند: ئێستاکه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ له‌ ده‌ستووری کاردا نییه‌.

به‌ڵام نه‌دیم هاوری، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ دژه‌تیرۆریزم له‌ ڕوانگه‌ی چاودێری مافی مرۆڤ ده‌ڵێت: ده‌بێ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دامه‌زراندنی دادگه‌یێکی نێوده‌وڵه‌تی له‌و وڵاته‌ پیشان بدات.

ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ ئه‌و داوایه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کانه‌وه‌ قبووڵ ناکرێت چوونکه‌ بۆ دامه‌زراندنی دادگه‌یێکی وا کێشه‌گه‌لێکی زۆر هه‌یه‌.

ئاسۆشیتێدپرێس زیاتر ده‌نووسێت: وڵاتانی ڕۆژئاوا به‌و بیانوویه‌ی که‌ ناکرێ ئه‌و که‌سانه‌ له‌ دادگه‌یێکی گشتیدا دادگه‌یی بکرێن و هه‌بوونیان له‌ وڵاتانی ڕۆژئاوا هه‌ڕه‌شه‌یێک بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یییان دێته‌ ئه‌ژمار ئه‌و چه‌کدارانه‌ بۆ وڵاته‌کانیان ناگه‌ڕێنه‌وه‌.

ئیلهام ئه‌حمه‌د سه‌رۆکی لقی سیاسیی هێزی سووریای دیموکرات به‌و هه‌واڵده‌رییه‌ی ڕاگه‌یاندوووه‌: له‌ ناوچه‌یێکی تایبه‌ت که‌ ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری کورد له‌ باکووری سووریایه‌‌ به‌ره‌وڕووی بابه‌تێکی تایبه‌تین که‌واته‌ ده‌بێ وه‌ک بابه‌تێکی تایبه‌ت بڕوانینه‌ دادگه‌یی کردنی به‌ندکراوانی داعش له‌و ناوچه‌یه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52767

Your Comment

You are replying to: .
captcha