میدیاکانی عێراق: موقته‌دا سه‌در گه‌ڕایه‌وه‌ نه‌جه‌ف

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌کان باس له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در بۆ عێراق ده‌که‌ن ئه‌وه‌ش پاش وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر له‌ پێته‌ختی لوبنان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 26ی ئاداری 2019 سه‌رچاوه‌یێکی ئاگادار به‌ سۆمه‌ریه‌ نیووزی وتوووه‌: موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در پاش سه‌فه‌رێکی بیانی و دوای سێ مانگ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ نه‌جه‌ف به‌ بێ ئه‌وه‌ی زانیارییێکی زیاتر له‌وباره‌وه‌ بدات.

هه‌واڵنێری هه‌واڵده‌ریی ئه‌لمه‌داری نه‌جه‌فیش ته‌ئکیدی کرده‌وه‌ که‌ سه‌در دوای سێ‌ مانگ له‌ جێهێشتنی عێراق و به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشکی له‌ لوبنان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆی له‌ ناوچه‌ی حه‌نانه‌ی ئه‌و شاره‌.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ هه‌واڵده‌ریی وه‌ته‌ن له‌ زاری چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی نه‌جه‌فه‌وه‌ ڕای‌گه‌یاندبوو که‌ ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در دوای سێ مانگ له‌ جێهێشتنی عێراق بۆ ئه‌و شاره‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ به‌م حاڵه‌شه‌وه‌ کاتژمێرێک دواتر سه‌رچاوه‌یێکی نزیک له‌ سه‌در له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ "به‌غدا ئه‌لیه‌وم"دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ دووره‌ له‌ ڕاستییه‌وه‌ و موقته‌دا سه‌در نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ و هێشتاکه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی عێراقدایه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52761

Your Comment

You are replying to: .
captcha