ئاریه‌ن شێخمۆس هه‌واڵنێر و شاره‌زایێکی کاروباری سیاسیی سووریا له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئاژانسی کوردپرێسدا ئاماژه به دوورنواڕی ده‌سه‌ڵاتی پاش داعش له سووریا ده‌کات و ڕایده‌گه‌یێنێت: قۆناغی یه‌که‌م هه‌وڵ بۆ دۆڕاندنی داعش بوو که کۆتایی پێهات. ئێستا قۆناغی هاوپه‌یمانێتیی سیاسی بۆ داهاتووی سووریایه و به‌رپرسیارێتیی سیاسیی گرینگ له‌سه‌ر شانی لایه‌نه سوورییه‌کانه.
ناوبراو گوتیشی: له‌لایێکه‌وه به‌رپرسانی کوردی سووریا هه‌میشه پێشوازییان له ئه‌نجامدانی دانووستان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی کردوووه و چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌شیان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق ئه‌نجام داوه به‌ڵام ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی دانووستانه‌کان به‌هه‌ند وه‌رناگرێت.
ئاریه‌ن شێخمۆس گوتیشی: پێویسته ڕووسیا و ئێران وه‌ک هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی سووریا گوشار بخه‌نه سه‌ر دیمه‌شق که دانووستان ئه‌نجام بدات و دانووستانه‌کان به‌هه‌ند وه‌ربگرێت.
ئه‌و کارناسه‌ی کاروباری سیاسی ئاماژه‌ی به‌وه کرد که کورد هه‌وڵه‌کانی بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی چڕ کردۆته‌وه و ڕاشیگه‌یاند: کورد نه‌خشه‌ڕێگاکه‌ی بۆ داهاتووی سووریا ڕاده‌ستی سووریا کرد بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا ئه‌و نه‌خشه‌ڕێگایه لێکبداته‌وه و بڕیارێکی چاره‌نووسساز له‌سه‌ر داهاتووی وڵاته‌که‌ی بدات به‌ڵام هێشتاکه دیمه‌شق ههنگاوێکی باشی له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا نه‌بڕیوه.
شێخمۆس جه‌ختی کرده‌وه: ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا ئاوڕ له ڕاستییه‌کان ناداته‌وه و ده‌یه‌وێت ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد هاوشێوه‌ی ئه‌و ناوچانه کۆنتڕۆڵ بکاته‌وه که له ڕێگای شه‌ڕ یان له ڕێگای ئاشتییانه‌وه کۆنتڕۆڵی کردوووه و خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی باکوور و خۆڕهه‌ڵاتی سووریاش نه‌ک ئاشته‌وایی قبووڵ ده‌کات و نه‌ک پێشوازی له شه‌ڕ ده‌کات.
ناوبراو زیادی کرد: خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئیدعای جیابوونه‌وه ناکات و به‌رگری له یه‌کپارچه‌ییی خاکی سووریا ده‌کات و له‌م ڕێبازه‌شدا شه‌هیدی پێشکه‌ش کردوووه و هه‌میشه داوای له ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی کردوووه که تێڕوانینێکی دروستی له‌سه‌ر ڕاستییه سیاسییه‌کان هه‌بێت.
ئه‌و هه‌واڵنێره کورده وه‌بیری هێنایه‌وه: ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ناچاره ڕاستیی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی باکووری سووریا قبووڵ بکات چوونکه به‌شێکی زۆر له خاکی ئه‌و وڵاته له ژێر کۆنتڕۆڵی کورد و عه‌ره‌بدایه.
کارناسی کاروباری سیاسیی سووریا باس له دوورنواڕی مانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌کات و ڕوونی ده‌کاته‌وه: به‌پێی دوایین لێدوانی واشنتۆن، هێزه‌کانی ئه‌مریکا له باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌مێننه‌وه. له ڕاستیدا ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت ڕێککارێکی سیاسی بۆ داهاتووی سووریا و کورد بدۆزێته‌وه و پاش بێئه‌نجام بوونی کۆبوونه‌وه‌ه‌کانی ژێنێڤ، ئه‌مریکا باش ده‌زانێت که به بێ چاره‌کردنی پرسی کورد بابه‌تی سووریا چاره‌سه‌ر ناکرێت.
شێخمۆس جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که په‌یوه‌ندیی نێوان ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی و خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی بۆ گه‌یشتن به ڕێککه‌وتن درێژه‌ی هه‌یه و ڕاشیگه‌یاند: دانووستانی نێوان ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی و کورده‌کان درێژه‌ی ده‌بێت ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر گوشاری هه‌ندێک لایهنیتر وه‌ک ئێران و ڕووسیا و ئه‌مریکا کارتێکه‌ریی تێدا بێت.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه: له ئێستادا گریمانه‌ی شه‌ڕی نێوان کورد و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی له‌ئارادا نییه چوونکه هاوپه‌یمانی به سه‌رکردایه‌تیی ئه‌مریکا له ناوچه‌که‌دایه و سوپای سووریا ناتوانێت بژارده‌ی سه‌ربازی دژ به کورد به‌کار بهێنێت.
ئه‌و کارناسه‌ی کاروباری سیاسیی سووریا سه‌باره‌ت به پاککردنه‌وه‌ی باکووری ڕۆژئاوای سووریا له گرووپه ڕادیکاڵه‌کان گوتی: بابه‌تی دیکه پاککردنه‌وه‌ی باکووری ڕۆژئاوای سووریا له تیرۆریستان و سوپای تورکیایه. بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی عه‌فرین و جرابلۆس و ناوچه‌کانیتر هاوکارییه‌کانی نێوان خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، ڕووسیا، ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا و ئێران گرینگایهتییێکی زۆری هه‌یه. ئێران وڵاتێکی به‌هێز و کارتێکه‌ر له خاکی سووریایه و پێویسته له‌مباره‌وه هاوکارمان بێت.
ئاریه‌ن شێخمۆس ئاماژه به‌وه ده‌کات که کورد واز له داواکارییه‌کانی ناهێنێت و زیادیشی کرد: کوردی سووریا واز له سیسته‌می خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناهێنێت و که‌مترین داواکارییان پێدانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری به باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریایه و ده‌یانه‌وێت ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا به وردبینییه‌وه ئه‌و بابه‌ته ده‌رک بکات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment