لە ماوەی یەک حەفتەدا ڕووداوی هاتوچۆ له‌ کرماشان 10 کوژراوی لێکه‌وته‌وه‌

به‌شی کرماشان- سه‌رۆکی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای کرماشان باسی له‌ ڕوودانی ڕووداوی هاتوچۆ له‌ جاده‌کانی ئه‌و پارێزگایه‌ کرد و ڕای‌گه‌یاند: ڕووداوی هاتوچۆ له‌ پارێزگای کرماشان 10 کوژراو و 108 برینداری لێکه‌وتۆته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رهه‌نگ محه‌مه‌د حه‌یده‌ری سه‌رۆکی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای کرماشان گوتی: له‌ ڕۆژی 26ی ڕه‌شه‌مه‌ی 1397 تاوه‌کوو کۆتاییی ڕۆژی 4ی خاکه‌لێوه‌ی 1398 واتا 8 ڕۆژ 68 ڕووداوی هاتوچۆ له‌ جاده‌کانی پارێزگای کرماشان ڕوویان داوه‌ که‌ له‌ چاو ماوه‌ی پێشووتری ساڵی پار 3 له‌سه‌د دابه‌زینی تۆمار کردوووه‌.

ناوبراو زیادی کرد: ڕووداوی هاتوچۆی خولی یه‌که‌می پشوووه‌کانی جێژنی نه‌ورۆزی ساڵی پار کوژرانی 5 که‌سی لێکه‌وته‌وه‌ که‌ ئه‌و ئاماره‌ ئه‌مساڵ بۆ 10 که‌س به‌رز بۆته‌وه‌.‌

سه‌رهه‌نگ حه‌یده‌ری جه‌ختی کرده‌وه‌: له‌ ڕووداوی هاتوچۆی ساڵی ڕابردووی پارێزگای کرماشان 146 که‌س بریندار بوون که‌ ئه‌مساڵ ئه‌و ئاماره‌ بۆ 108 که‌س دابه‌زیوه‌ و ئه‌و بابه‌ته‌ش دابه‌زینی ئاماری 26 له‌سه‌دی بریندارانی ڕووداوی هاتوچۆ پیشان ده‌دات.

ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: زیاترین ڕووداوی هاتوچۆ له‌ جاده‌کانی کرماشان- هه‌رسین، کرماشان- ئیسلام‌ئاوای ڕۆژئاوا، کرماشان- کامیاران، کرماشان- سه‌حنه‌ و ناوچه‌کانی هه‌ورامانات ڕوویان داوه‌.

سه‌رۆکی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای کرماشان ئاوڕنه‌دانه‌وه‌ له‌ ڕووبه‌ڕوو، به‌لاڕێداچوون به‌ره‌و چه‌پ و ڕچاونه‌کردنی خێرایی له‌ جاده‌ خزۆکه‌کانی به‌ گرینگترین هۆکاری ڕووداوی هاتوچۆ له‌ جاده‌کانی پارێزگای کرماشان وه‌سف کرد.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52751

Your Comment

You are replying to: .
captcha