کوردپرێس:
له راگهیهندراوێكدا، ئیدارەی ڕاپەڕین ئاماژە بەوە دەدات، ئێران بەنیازە ئاوی زێی بچووك لەبەنداوی کۆڵەسە بەربداتەوە، بۆیە هۆشداری دهداته دانیشتووانی ئەو گوندانەی سنووری پشدەر کە نزیکن لە ڕێڕەوی ئاوی زێی بچووك، ئاگاداری خۆیان بن.
لە راگهیهندراوهكهی ئیدارەی ڕاپەڕیندا ئاماژە بەوە دراوە، "زانیارییان پێگەیشتووە، بەهۆی پڕبوونی بەنداوەکانی ئێران، کۆماری ئیسلامی بەنیازە ڕێژەیێکی زۆر ئاو لە بەنداوی کۆڵەسە بەرەو زێی بچووك بەربداتەوە".
ئیدارهی راپهڕین داواش لە دانیشتووانی ئەو گوندانە دەکات، کە نزیکن لە ڕێڕەوی ئاوی زێی بچووك، له كهناری زێیەکە نزیك نهبنهوه، بۆ ئهوهی لە ڕووداوی نەخوازراو دوور بن.
لە ۱ی حوزەیرانی ساڵی رابردوو، کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاوی زێی بچووکی لە بەنداوی کۆڵەسەی سەردەشت بە ڕووی هەرێمی کوردستاندا گرتووهتەوە.
ئەم ساڵ کە بڕێکی زۆری باران لە سنوورەکە باریوە، بەنداوی دووکان کە دەکەوێتە سەر زێی بچووك، لە پڕبوون نزیك بووهتەوە، بەردانەوەی ئاوی ئهو زێیهش له لایهن كۆماری ئیسلامی ئێرانهوه، پڕبوونی بەنداوهكه له پێشبینییهكان پێشتر دەخات.
Your Comment