به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌یمس جێفری نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریکا بۆ کاروباری سووریا له کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: "له‌باره‌ی کورده‌وه، ئێمه له‌گه‌ڵ تورکیا کار ده‌که‌ین بۆ دروست کردنی ناوچه‌یێکی ئارام له‌سه‌ر سنووری تورکیا که هێزی یه‌په‌گه به‌شێک نابێت لێی چوونکه تورکیا زۆر هه‌ست به نیگه‌رانی ده‌کات له‌باره‌ی یه‌په‌گه و په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ په‌که‌که."
ناوبراو ته‌ئکید له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌نه‌کردنی خراپی تورکیا له‌گه‌ڵ هێزی کوردی سووریا ده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت: "له هه‌مان کاتدا ئێمه نامانه‌وێ هیچ لایه‌نێک خراپ له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی سووریای دیموکرات -که هاوبه‌شمانن و به‌شێکیان کوردن- مامه‌ڵه بکات له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه کار ده‌که‌ین بۆ چاره‌سه‌رێک که خواستی هه‌موو لایه‌نه‌کانی تێدا بێت".
نوێنه‌ری ئه‌مریکا له هاوپه‌یمانێتیی دژه‌داعش له‌باره‌ی ڕۆڵی داهاتووی هێزه‌کانی ئه‌مریکا که له سووریا ده‌مێننه‌وه ڕاشیگه‌یاند: "ڕۆڵی ئه‌وان دڵنیابوون له شکستهێنانی داعشه نه‌ک ده‌ورییه له ناوچه‌ی پارێزراو."
نوێنه‌ری ئه‌مریکا بۆ کاروباری سووریا ته‌ئکیدی کرده‌وه: "ئێمه نامانه‌وێ هاوپه‌یمانان ببنه هێزی ئاشتیپارێز له ناوچه پارێزراوه‌که و داوا له هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان ده‌که‌ین له‌سه‌ر ئامانجه‌که‌ی خۆیان به‌رده‌وام بن که له‌نێوبردنی داعشه".
جه‌یمس جێفری له‌باره‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریاش ڕایگه‌یاند: بۆ ماوه‌یێک ژماره‌یێکی که‌م له هێزه‌کانی ئه‌مریکا به مه‌به‌ستی پاککردنه‌وه و جێگیربوونی سه‌قامگیری له باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له‌و وڵاته ده‌مێننه‌وه.
ناوبراو زیادیشی کرد: شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش کۆتایی نه‌هاتوووه به‌ڵام به‌رده‌وامیی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه به شێوازێکی‌تر ده‌بێت.
نوێنه‌ری ئه‌مریکا له‌باره‌ی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌و وڵاته له سووریا ڕاشیگه‌یاند: پاش ڕاگه‌یاندنی ئه‌و بڕیاره له‌لایه‌ن سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکاوه قۆناغی یه‌که‌می پڕۆسه‌ی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی ئه‌و وڵاته ده‌ستی پێکردوووه.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment