ئه‌مریکا: YPG نابێته‌ به‌شێک له‌ ناوچه‌ پارێزراوه‌که‌ی باکووری سووریا

به‌شی جیهان- نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریکا بۆ کاروباری سووریا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ به‌ بۆنه‌ی نیگه‌رانییه‌کانی تورکیاوه‌ هێزی کوردی سووریا ناسراو به‌ YPG نابێته‌ به‌شێک له‌ ناوچه‌ پارێزراوه‌که‌ی باکووری سووریا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌یمس جێفری نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریکا بۆ کاروباری سووریا له‌ کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند: "له‌باره‌ی کورده‌وه‌، ئێمه‌ له‌گه‌ڵ تورکیا کار ده‌که‌ین بۆ دروست کردنی ناوچه‌یێکی ئارام له‌سه‌ر سنووری تورکیا که‌ هێزی یه‌په‌گه‌ به‌شێک نابێت لێی چوونکه‌ تورکیا زۆر هه‌ست به‌ نیگه‌رانی ده‌کات له‌باره‌ی یه‌په‌گه‌ و په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌."

ناوبراو ته‌ئکید له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌نه‌کردنی خراپی تورکیا له‌گه‌ڵ هێزی کوردی سووریا ده‌کاته‌وه‌ و ده‌ڵێت: "له‌ هه‌مان کاتدا ئێمه‌ نامانه‌وێ هیچ لایه‌نێک خراپ له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی سووریای دیموکرات -که‌ هاوبه‌شمانن و به‌شێکیان کوردن- مامه‌ڵه‌ بکات له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئێمه‌ کار ده‌که‌ین بۆ چاره‌سه‌رێک که‌ خواستی هه‌موو لایه‌نه‌کانی تێدا بێت".

نوێنه‌ری ئه‌مریکا له‌ هاوپه‌یمانێتیی دژه‌داعش له‌باره‌ی ڕۆڵی داهاتووی هێزه‌کانی ئه‌مریکا که‌ له‌ سووریا ده‌مێننه‌وه‌ ڕاشی‌گه‌یاند: "ڕۆڵی ئه‌وان دڵنیابوون له‌ شکست‌هێنانی داعشه‌ نه‌ک ده‌ورییه‌ له‌ ناوچه‌ی پارێزراو."

نوێنه‌ری ئه‌مریکا بۆ کاروباری سووریا ته‌ئکیدی کرده‌وه‌: "ئێمه‌ نامانه‌وێ هاوپه‌یمانان ببنه‌ هێزی ئاشتی‌پارێز له‌ ناوچه‌ پارێزراوه‌که‌ و داوا له‌ هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان ده‌که‌ین له‌سه‌ر ئامانجه‌که‌ی خۆیان به‌رده‌وام بن که‌ له‌نێوبردنی داعشه‌".

جه‌یمس جێفری له‌باره‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریاش ڕای‌گه‌یاند: بۆ ماوه‌یێک ژماره‌یێکی که‌م له‌ هێزه‌کانی ئه‌مریکا به‌ مه‌به‌ستی پاککردنه‌وه‌ و جێگیربوونی سه‌قامگیری له‌ باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له‌و وڵاته‌ ده‌مێننه‌وه‌.

ناوبراو زیادیشی کرد: شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش کۆتایی نه‌هاتوووه‌ به‌ڵام به‌رده‌وامیی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ به‌ شێوازێکی‌تر ده‌بێت.

نوێنه‌ری ئه‌مریکا له‌باره‌ی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ سووریا ڕاشی‌گه‌یاند: پاش ڕاگه‌یاندنی ئه‌و بڕیاره‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکاوه‌ قۆناغی یه‌که‌می پڕۆسه‌ی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی ئه‌و وڵاته‌ ده‌ستی پێکردوووه‌.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52747

Your Comment

You are replying to: .
captcha